༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩★★★✵✵★★★
------------------------------.
.قاپە نۆدڵسەکەم لەسەر مێزی هۆڵەکەدانا لە کاتێکا بە قوڵی چاوم لەسەر درامای نێو تەلەفیزیۆنەکە بوو..
سەیرێکی یونام کرد و ئاهێکم کێشا ئەو تەنانەت خەیاڵیشی لێرە نییە.. زۆر بە خراپی سەرنجی لەسەر مۆبایلەکەی بوو لە کاتێکا قاپە نۆدڵسەکەی بە دەستەکەی تری گرتبوو..
بەڵام نەمئەتوانی لێی توڕەبم چونکە کاتژمێرێک لەمەوبەر هاتە ئێرە بەبێ ئەوەی پێشی بڵێم
ئەگەر نەهاتبا ئەمشەو تەنیا دەبووم.."ئایا دەربارەی کردنەوەی ئەو یانە نوێیەت بیستووە؟"
یونا پرسی و مۆبایلەکەی دانا و کەمێکی لە نۆدڵسەکەی نێو قاپەکەی دەستی خوارد..
"زۆرێک لە هاوڕێکانم ئەچنە ئەوێ"
هێواش هێواش سەرنجم لە دراماکەوە گۆڕی بۆ سەر یونا
"بەڵێ، لە ڕاستیدا جیمین لەگەڵ کوڕەکاندا ڕۆیشتن بۆ ئەوێ، داوای لێکردم کە منیش بچم بەڵام من وتم نەخێر "
"چی!"
یونا بە شۆکی وتی و قاپە نۆدڵسەکەی لەسەر مێزەکە دانا و بە چاوێکی فراوانەوە سەیری ئەکردم..
"مەبەستت چییە کە وتت نەخێر؟!"
بە سەرلێشێواوی سەیریم ئەکرد و تێنەئەگەیشتم کە کێشە لە چیایە..
" چۆن ڕێگە بە خۆشەویستەکەت ئەدەیت کە بچێت بۆ شوێنێکی ئاوها"
پێکەنینم ئەهات بە قسەکانی یونا بەڵام وادیاربوو کە ئەو زۆر جدییە..
"جیمین خۆشەویستی من نییە یونا"
وام وت هەرچەندە هەستم بە ناڕەحەتی ئەکرد لەوەی کە ئەو ڕۆیشتووە بۆ ئەوێ
نازانم بۆچی بیرکردنەوە لەوەی ئەو ئافرەتە نیمچە ڕووتانە لە جیمین نزیک ئەبنەوە توڕەی ئەکردم..
YOU ARE READING
𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡
Romance༒︎گـــێـژاوی خــۆشــەویـســتی ༒︎ "بۆ تۆ... ئامادەم مۆر لە هەموو پەڕاوەکانی هاوسەرگیریمان بدەم... مۆر لە لێوانت ئەدەم... مۆر لە هەموو بەشێکی جەستەت ئەدەم بۆ ئەوەی بزانی مافی جیۆنە" "کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت" خــ...