12

2.7K 440 323
                                        

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------




||ڕۆژی دواتر||

من بەتەنیا ڕۆیشتمە دەرەوە
جۆنگکووک وەکو هەمیشە خەوتبوو هەستم بە بێتاقەتی ئەکرد لە مانەوە لەو ڤێلایە..
بەڕاستی نەمدەتوانی هەر لە ماڵەوە بمێنمەوە لە کاتێکدا ئەو دورگە جوانە هەیە بۆ گەڕان بە ناویدا
بەو هیوایەم کاتێک گەڕامەوە هەڵنەستابێ..

بەردەوام دەگەڕام و دەسوڕامەوە لەو کەش و هەوا خۆشەدا..
خۆزگە جۆنگکووکیش لەگەڵم بوایە..

چوومە لای کەناردەریاکە و پیاسەم ئەکرد
کەنار دەیاکە قەرەباڵغ بوو
منداڵان لەسەر خۆڵەکە یاریان ئەکرد گەنجەکانیش وێنە و ڤیدیۆیان دەگرت..
هەستم بە خەم و پەژارە ئەکرد بۆ خۆم
خۆزگەم ئەخواست کە منیش ئەوانەم بکردایە..

لە ناکاو وەستام و تێگەیشتم کە کاتێکی زۆرم بەفیڕۆداوە و زۆریش لە ماڵەوە دورکەوتوومەوە
سەیرێکی دورووبەرم کرد و زۆری نەخایاند ترس و دڵەڕاوکێ لە ناومدا گەشەی کرد
چونکە ڕێگەی ڕۆیشتنەوەم وون کردبوو
من وون بووم و نازانم چۆن داوای ئاڕاستەکان بکەم چونکە زمانی ئەندەنوسی نازانم..

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هەوڵمئەدا کە خۆم ئارام بکەمەوە و دووبارە سەیری دەوروبەرم کردەوە
دەمویست کارمەندێک یان گەشتیارێکی کۆری بدۆزمەوە چونکە پێشتر هەندێکم بینی کە بەو دەوروبەردا دەسوڕانەوە..

لەناکاو گەنجێکی باڵابەرز و ڕەش پێست هاتە بەردەمم.. نەمدەتوانی قسە بکەم
پێدەچوو یەکێک بێت لە خەڵکی ناوچەکە..

"سڵاو"

شۆک بووم ئەو دەیتوانی بە زمانەکەی من قسە بکا..

"پێئەچێت پێویستت بە یارمەتی بێت"

"من.. ئەهـ"

بە دەمارگیریی وتم..

"من لێرە کاردەکەم ناوم کێڤنە.. من ئەندەنوسیم بەڵام ئەتوانم بە کۆری قسەبکەم..ئێمە گەشتیارێکی زۆرمان بۆ دێت بۆیە زمانەکە دەزانم "

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now