7

1.4K 233 7
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

دوای سێ هەفتە..

ڕۆژی هاوسەرگیری جۆنگکووک و جەین بوو..

جۆنگکووک زۆر بە تامەزرۆییەوە هاوسەرگیری لەگەڵ جەیندا کرد بێزاربوو لەوەی چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی پۆستی باوکی وەربگرێ.. بەرگەی ئەوەی نەدەگرت کە لە ژێر دەستی باوکیدا بێت ئەو دەیویست بڕیاری خۆی بدات و پلانی گەورەتری هەبوو
ئەو دەیویست خۆیان بکات بە بەهێزترین لەهەموو ئاسیادا..

جۆنگکووک وازی لەهەموو نەریتەکان هێنا و بە خێرایی هاوسەرگیریەکەی ئەنجامدا
ئاهەنگێکی تایبەت بوو نزیکەی سەد کەسی لێبوو
لە نێویاندا هاوبەشە بازرگانییەکانی جیۆن ئینتەرپرایز و هەندێک لە خزمەکانیان و هاوڕێ سیاسیەکان هەبوون..
جۆنگکووک هیچ گرنگییەکی بە ئاهەنگەکە نەدەدا چونکە باش دەیزانی کە ئەم هاوسەرگیرییە بۆ ئەو هیچ مانایەکی نییە..

جۆنگکووک بەزۆر زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک جەین بە جلە سپییەکەیەوە بە ڕێڕەوەکەدا دەڕۆیشت
بۆ ساتێک سەرسام بوو بە ئەو بەڵام زۆری نەخایاند ئەو بیرکردنەوەیەی لە مێشکیدا سڕییەوە...

جەین گەیشتە تەنیشت جۆنگکووک و لەتەنیشتی وەستا، هەرچەندە هەستی کردبوو کە زۆر زووە بۆ هاوسەرگیری بەڵام بەڕاستی دەیویست کەلەگەڵی بێت ئینکاری ئەو خۆشەویستییەی هەیبوو بەرامبەر بە ئەو بۆنەدەکرا.. هەستێک بوو کە نەیدەتوانی ڕوونی بکاتەوە یان ڕەنگە لەناو سۆز و خۆشەویستییەکەیدا وون بووبێ..
ئەو واهەستی دەکرد کە جۆنگکووکیش بەڕاستی خۆشی دەوێت کەواتە بۆچی نەخێر..

ئەو کاتەی کە جۆنگکووک داوای هاوسەرگیری لە جەین کرد جەین نەیدەزانی کە هاوسەرگیرییەکە بەوزوانە دەبێت.. سەرەتا دوودڵ بوو لەوەی هاوسەرگیرییەکە بەزووی ئەنجام بدەن چونکە دەیویست کە جۆنگکووک بە دایکی بناسێنێت بەڵام ئەترسا کە ڕووبەڕووی ببێتەوە هەستی دەکرد کە دایکی نەک تەنها لەبەر خوێندنەکەی بەڵکو زۆر قسەی ناشرینیشی پێدەڵێت لەسەر ئەوەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات بە کەسێک کە بە تەواوی ناشیناسێت..

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now