6

3K 473 128
                                        

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎




وەک هەمیشە لە باڵکۆنی ژوورەکەمدا بووم، من زۆر دڵخۆشبووم کاتێک لەم شوێنە بە تەنیادەبووم لەگەڵ بیرکردنەوەکانمدا
وەک شوێنێک وابوو کە دەمتوانی لەهەموو شتەکان دووربکەومەوە.

هێشتا بیرم لەو شتانە ئەکردەوە کە تایهیۆنگ لە چێشتخانەکە پێی وتم.

ئەوەندە لە بیرکردنەوەکانمدا نوقم ببووم
کە تووشی شۆک بووم کاتێک هەستم بە باوەشێک کرد لە پشتمەوە

ئەوە جۆنگکووک بوو بێگومان ئەوبوو.
هەمیشە لە پشتەوە باوەشم پێدا ئەکات کاتێک دەرفەتی بۆ ئەڕەخسێت.

سوڕاندمی و لێم نزیک بوەوە بۆنێکی شیرینی بەهێزی مەی لێئەهات و وەکو هەمیشە خواردبویەوە
نابێت بۆ من شتێکی نوێ هەبێ.


لەناکاو جۆنگکووک  وشانێکی وت کە پێموابوو هەرگیز لەوەوە نایبیستم.

"هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە"


"چ.. چی؟" 

بە شۆکی وتم و بڕوام بەوە نەدەکرد کە بیستم.


"تۆ ئەوەت بیست کە وتم، هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە"

وەک ئەوەی کە پرسیارم لێ نەکات و تەنها فرمانێک بکات وتی.

"من.. ئۆهـ.. نازانم چی بڵێم"

وەستام و بەستوو بووم، نەمئەتوانی وەڵامی بدەمەوە
باوەڕم نەئەکرد هەرگیز ئەوەم لێ بپرسێت

بۆچی لەناکاو؟

"پێموایە ئەم چەند مانگی ڕابردووە"


دەستەکانی گرتم و وتی.

"بەڕاستی من کەوتمە داوی خۆشەویستی تۆوە،ئەزانم ڕەنگە زۆر خێرا دەربکەوێ،بەڵام جەین دەمەوێت ئەوەندە ژیانەی ماومە لەگەڵ تۆ بەسەری ببەم"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now