Vot & comment ~
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Jain's P. O. Vڕۆژی دواتر چاوەکانم بە هێواشی کردەوە دەستم درێژ کرد بۆ ئەوەی هەست بە گەرمی جۆنگکووک بکەم
بەڵام جگە لە ساردی هەستم بە هیچ نەکرد..چاوەکانم بە تەواوی کردەوە و شوێنێکی چۆڵم لە تەنیشتم بینی تەنانەت پێم وانییە دوێنێ شەو هاتبێتە ماڵەوە...
یەکسەر دەستم برد بۆ مۆبایلەکەم بۆ ئەوەێ بزانم کە نامەی ناردووە یاخود پەیوەندی کردووە..ئاهێکم کێشا و هەستم بە بێ هیوایی ئەکرد هیچی نە ناردبوو..
**
ڕۆژەکەم بەردەوام بوو بەو هیوایەی کە دواجار جۆنگکووک ببینم بەڵام هەر دەرنەکەوت..
نیگەرانی بووم چی ئەگەر شتێکی لێ بەسەر هاتبێ؟ یان ڕەنگە لە ئۆفیسەکەی خەوی لێکەوتبێتدوای ئەوەی کەمێک لەگەڵ ماریا مامەوە گەڕامەوە بۆ ژوورەکەی خۆم و جۆنگکووک..
تەنها دەمویست بەتەنیابم ڕۆیستمەوە باڵکۆنەکەو سەیری تەواوی دیمەنی حەوشەکەم کردلەگەڵ بیرکردنەوەکانمدا تێکەڵ بووم بە جۆرێک ئاگاداری ئاوابوونی خۆر نەبووم..
دەمویست پێش ئەوەی بڕۆمە سەر جێگە خۆم بشۆم
پاشان لەناکاو گوێم لە دەنگی دەرگەکە بوو
خێرا ڕۆیشتم بۆ ئەوەی سەیری بکەم
خەریک بوو پێم لە باڵکۆنەکە ببەمە دەرەوە بەڵام وەستام و شۆک بووم کە دواجار لە ماڵەوە بینیم..ئەوە جۆنگکووک بوو..
ویستم ڕابکەم بۆ لای و لە باوەشی بکەم بەڵام ئەو بە خێرایی بەرەو شوێنی جلگۆڕینەکە ڕۆیشت..
تەنانەت وایدانا کەمن لەوێ نیم
وا دەرئەکەوت کە سترێسی لەسەر بێ..
دەمارگیربووم بۆ ئەوەی بە دوایدا بڕۆم.. بەڵام دواتر بینیم کە خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە سەری بۆ نزم کردمەوە و بەرەو هەمان شوێن ڕۆیشت..

YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ
عاطفية"بۆ تۆ... ئامادەم مۆر لە هەموو پەڕاوەکانی هاوسەرگیریمان بدەم... مۆر لە لێوانت ئەدەم... مۆر لە هەموو بەشێکی جەستەت ئەدەم بۆ ئەوەی بزانی مافی جیۆنە" "کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت" خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و دڵـ...