15

1.3K 228 84
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------









Jain's P. O. V





" ئێستاش لەپێش چاوم ونبە پێش ئەوەی شتێک بکەم کە دواتر لێی پەشیمان بم"

هیچ کاتم بە فیڕۆنەیا و ئەو ژوورەم بەجێهێشت بەهەرحاڵ هەر نەمئەویست کەلەگەڵیدا لەیەک ژووربم..

لە کۆتاییدا ڕۆیشتمە ژوورە کۆنەکەم و دەستم کرد بە گریان

باوەڕم نەئەکرد، باوەڕم بە هیچ کامێک لە قسەکانی نەئەکرد

ئەوە ئەو جۆنگکووکە نەبوو کە من خۆشم ئەویست
ئەو شتی واینەئەکرد، ئەزانم کە نەیئەکرد..

هەستم بە ئازاری دڵم ئەکرد کە قسەکانی بەردەوام لە مێشکمدا ئەخولانەوە..

بۆچی پلانی شتێکی ئاوها قێزەونی دانا، تەنها بۆ ئەوەی لەگەڵ من بێت؟
تەنانەت هیچ خۆشی ئەوێم؟
ئایا ئەو هەموو کاتەی پێکەوە بووین هەمووی ساختە بوو؟
زۆر سەرم لێشێواوە..

بەڵام دڵنیام لەوەی کە بەڕاستی خۆشم ئەوێت
پێشتر هەرگیز کەسێکم بەوشێوەیە خۆشنەویستووە

فرمێسکەکان بەردەوام بە چاوەکانمدا ئەهاتنە خوارەوە کاتێک بیرم لەو شتانە ئەکردەوە کە ڕوویدا..

هەر بەدەم گریانەوە خەو بردمییەوە تاوەکو ماریا لە درەنگانی ئێوارەدا بەخەبەری هێنامەوە..

ماریا لە تەنیشت جێگەکەم دانیشت و وتی

"شیرینەکەم، پێویستە ژەمی ئێوارە بخۆیت"

بەڵام دواتر سەرنجی چاوە ئاوساوەکانی منیدا

"ئای ئازیزم"

باوەشێکی گەرمی پێدام و دەست بە پشتمدا ئەهێنا
منیش دەستم کرد بە گریان لە باوەشیدا..

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now