5

3.3K 572 204
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎







هەمووان لە خزمەتکارەکانەوە تاوەکو پاسەوانەکان لە هۆڵی سەرەکیدا وەستابوون و چاوەڕێی هاتنی باوکی جۆنگکووک بوون
ئەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە پشووەکەی گەڕاوەتەوە و
بەمزوانە سەردانی ئێرە ئەکات ئەوان پێی دەڵێن
دۆن جونسو.

لە تەنیشت خزمەتکارەکان وەستام پێئەچێت ئەوان تەواو نیگەران بن، ئەمەش وایلێکردم زیاتر شڵەژاوبم.

دەبێت باوکی چۆن بێت یان زڕدایکی چۆنە؟
من زۆر دڵخۆشم کە دواجار دەتوانم ئەو کەسانە بناسم کە جۆنگکووکیان پەروەردە کردووە
بەڵام لەهەمان کاتدا نیگەرانم
چی ئەگەر ئەوان یەکێک بن لە دایک و باوکە دەوڵەمەندە باڵادەستەکان؟
ئایا مانەوەم لێرە پەسەند ئەکەن؟


سەیرێکی جین و هۆسیۆکم کرد کە لە نزیک دەرگەکە وەستابوون و هێشتا جۆنگکووک نەهاتبوو.

لەناکاو دەرگەکان کرانەوە و تووشی شۆک بووم بەڵام ئاسوودە بوم کە زانیم دەرگەکانی پێشەوە نەبوو و
جۆنگکووکم بینی کە لە ئۆفیسەکەی هاتە دەرەوە.

هەوڵمدا چاوێک بەناوەوەیدا بخشێنم بەڵام زۆری نەخایاند دەرگەکەی لە پشتیەوە داخست،
پێش ئەوەی بەرەو ئەو شوێنە بڕوات کە جین و هۆسیۆکی لێبوون سەیری کردم،
هاتە لام و دەستی گرتم و بەرەو شوێنەکەی جین و هۆسیۆک بردمی.

نیگەرانیم تەنیا زیاتری کرد نامەوێت کاتێک باوکی و هاوسەرەکەی ئەگەن لە تەنیشتیبم
ئایا ئەوان چۆن بیر لە ئێمە ئەکەنەوە؟

زۆری نەخایاند دەرگەکە کرایەوە و پیاوێکی تەمەن ناوەڕاست دەرکەوت نزیکەی چل بۆ پەنجا ساڵان ئەبوو کراسێکی سپی و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەردابوو،
ئافرەتێکیش بەدوایدا هات کە تەمەنی نزیکی تەمەنی دایکم ئەبوو و جل و بەرگێکی مۆدێرنی لەبەردابوو.

باوکی هەمان ڕەفتاری سارد و سڕی جۆنگکووکی هەبوو بەڵام دەربڕینی ڕوخساری نەرم بوەوە کاتێک کوڕەکەی بینی تەنانەت زەردەخەنەیەکی بچووکیش هاتە سەر لێوەکانی.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now