༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. ★★★✵✵★★★
------------------------------Jain's P. O. V
لەنێو ئۆتۆمبێلدابووین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە ماڵەوە.. تێبینی ئەوەم کردبوو کە جیمین بە بەردەوامی چاوی لەسەرم بوو، دەمزانی بۆچی.. چونکە زۆر جیاواز دەرئەکەوتم لەو کاتەی کە بۆ کۆتا جار منی بینی..
من ئیتر جیاوازم..
من ئەو شەوەی کە لەگەڵ جیمین قسەم ئەکرد بڕیارمدا کە ببم بە کەسێکی نوێ..
لەدوای ئەو بیرکردنەوانە بیرم بۆ لای ئەو شەوە چوو..
کاتێک پێی وتم کە یەکێک لە ئامانجەکانی جۆنگکووکە سەرەتا هیچم نەوت، ئەویش ڕوونی نەکردەوە
بەڵام من دەمزانی کە ئێمە شتێکی هاوبەشمان هەیە ئەویش لەناوبردنی جیۆنەکان.. من ئەوکات هیچم نەوت تەنها بێدەنگ بووم..ئەو شەوە بیرم لە زۆر شت ئەکردەوە
ئەو شتانەی کە جیمین وتی لەگەڵ ژیانی خۆمدا بەراوردم ئەکرد
پێئەچوو ئەو متمانەیەکی زۆری بەخۆی هەبێ، ئەو بە شتی زۆردا تێپەڕیوە بەڵام
توانی خۆی بکات بە پیاوێکی سەرکەوتوو و میهرەبان.. ئەوە ئیلهامی ئەوەی پێبەخشیم کە ژیانم بگۆڕم بەو شێوەیەی کە ئەو کردویەتی..هەر ڕۆژی دواتر بە جیمینم وت کە دەمەوێت بڕۆمە ژاپۆن بۆ ئەوەی لە هەموو شتێک دووربکەومەوە و سەرنجم لەسەر خۆمبێ.. وە ئەویش بە تەواوی پشگیری کردم و پێیوابوو کە باشتر دەبم گەر بڕۆم بەڵام بەبێ خۆی نا..
لە کۆتاییدا هەفتەی دواتر ڕۆیشتین بۆ تۆکیۆ لە ژاپۆن..
مانگی یەکەم منی بەهەموو شارەکەدا گەڕاند و بمبردمییە ئەو شوێنانەی کە حەزی پێیئەکرد،لەو مانگەدا زۆر کاتی خۆشمان بەسەربرد.. لە ماڵی هاوڕێیەکی جیمین ئەماینەوە بە کە ناوی یونا بوو..
لە ژاپۆن هەستم بە ئازادییەکی زۆر ئەکرد کە پێشتر هەرگیز هەستم پێی نەکردبوو، لە کۆتاییدا ئەمتوانی ژیانێکی ئاسایی بژیم وەکو کچێکی بیست ساڵان

YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ
Romance"بۆ تۆ... ئامادەم مۆر لە هەموو پەڕاوەکانی هاوسەرگیریمان بدەم... مۆر لە لێوانت ئەدەم... مۆر لە هەموو بەشێکی جەستەت ئەدەم بۆ ئەوەی بزانی مافی جیۆنە" "کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت" خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و دڵـ...