10

1.7K 269 32
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------









Author's P. O. V


بەیانییەکی شەممە بوو کاتێک جەین ڕۆیشت بۆ دووکانێکی خواردن و دوو پاسەوانی لەگەڵ بوو

کاتێک جەین بیستی کە یەکێک لە خزمەتکارەکان بەرەو دووکانی خواردن دەڕوات پێداگری کرد کە لە بری ئەو خۆی بچێت جۆنگکووک ئەو بەیانییە بە زووی ڕۆیشتبوو جەین وابیری دەکردەوە کە جۆنگکووک لاری نابێت ئەگەر بڕوات..

کاتێک لە دوکانی خواردنەکە بوو دوو پاسەوانەکە لەگەڵی بوون هەموو کات لە تەنیشتی بوون کە ئەمەش وای لە جەین ئەکرد کە هەست بە ناڕەحەتی بکات

کاتژمێرێک بە دەوری شوێنەکەدا سوڕایەوە و بەمەبەست کاتی تەرخان ئەکرد چونکە نەیدەزانی کەی دەتوانێت دووبارە ئەو کارە ئاساییە بکاتەوە..

کاتێک ڕێگەی ماڵەوەیان گرتەبەر جەین لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی ئەکرد شەقامە قەرەباڵغەکانی شارەکە چۆڵ بوون و بە داری پێگەیشتوو دەورەدرابوو..
کاتێک لە گەڕەکەکەی جۆنگکووک نزیک دەبوونەوە
ناوچەکە فراوان و کراوە بوو گەڕەکێکی دەرەوەی شاربوو بە کەمی خەڵکی بەوناوەدا تێدەپەڕین
ئەو شوێنە تەنها بۆ دەوڵەمەندترین کەسەکان بوو

لەناکاو جەین جەستەی بەرەو پێشەوە فڕێدرا بەهۆی وەستانی لەناکاوی ئۆتۆمبێلەکەوە
بە خێرایی سەیری دەوروبەری کرد و دەیویست ئەوە لێکباتەوە کە ڕوویداوە
سەیری دوو پاسەوانەکەی کرد کە لە پێشەوە بوون بەڵام ئەوانیش نیگاکانیان لە پێشیان بوو

ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو کە ڕەنگی خۆڵەمێشی تۆخ بوو لە بەردەمیان وەستابوو
دوو پاسەوانەکە یەکسەر دەستیان کردە ناو چاکەتەکانیان کاتێک دوو پیاو لە ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەرەوە هاتنە دەرەوە و دەمانچەکانیان ئاڕاستەکرد..

"هەر ئێستا ئەو نەفرەتییە لە ئۆتۆمبێلەکە بهێنە دەرەوە!"

یەکێک لە پیاوەکان بە توڕەیی هاواری کرد..

گـێژاویے خـۆشەوېستۍWhere stories live. Discover now