༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
★★★✵✵★★★
------------------------------
"جیمین؟"
سوڕام بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببمەوە..
یەکسەر زەردەخەنەکەی سەر ڕوخسارم نەما و چاوەکانم فراوان بوون بەو کەسەی کە لە پێشم وەستا بوو...
لە بەختی من ئەوە جیمین نەبوو...
ئەو دواکەس بوو کە ئەمویست لێرە و بە تەنها بیبینم..
جیۆن جۆنگکووک....
هەستم بە خاوبوونەوەی دڵم ئەکرد، لە شوێنی خۆم وەستابووم و چاوەکانمان لەسەر یەکتر قفڵ ببوون..
"زۆر بیری تۆم کردووە ئازیزەکەم"
جۆنگکووک بە نەرمی وتی لە کاتێکا چاوەکانی لەسەر لێوەکانم بوو، بە خێرایی لێم نزیک بووەوە و بە دەستەکانی ڕوومەتەکانی گرتم و ماچی کردم..
هەموو شتێک لەو ساتەدا هەستێکی ڕاستەقینەی هەبوو، هەستم بە هیچ شتێکی دەوروبەرم نەئەکرد
دەستەکانی لەسەر پشتم دانا و زیاتر لە خۆی نزیکی کردمەوە من وون ببووم لەنێو سیحرەکەی ئەودا..
بەڵام زۆری نەخایاند هەستەکانم جێگیر بوون، بە خێرایی خۆمم دوورخستەوە و زللەیەکم لە ڕوخساریدا..
خەندەیەکی خۆبەزلزانانە لەسەر ڕوخساری دروست بوو کاتێک بۆ کەمێک دەستی لەسەر ڕوومەتی دانا
پاشان ڕووی لێکردمەوە وەک ئەوەی یەک تۆزیش ئازاری نەدابێ و دەستی کرد بە پێکەنین..
"ئازیزم، هەوڵئەدەیت چ یارییەک بکەیت؟"
چاوەکانی خستە سەر چاوەکانم کاتێک خەندەیەکی سەربەرزانەی کرد..
"نازانم باسی چی ئەکەیت بەڕێز جیۆن"
قۆڵەکانم لەسەر سنگم گرێدا و سەیری چاوەکانیم کردەوە..
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Любовные романы"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
