༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩★★★✵✵★★★
------------------------------||دوای مانگێک||
Jain's P. O. V
ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایکبوونم بوو تەمەنم بوو بە بیست ساڵ..
کاتێک چوومە ژووری جل و بەرگەکەمانەوە
بینیم کە چەنەها جل و جانتا و شتی جوان دانرابوو
ئەوە هەمووی لەلایەن جۆنگکووکەوە بوو
تەنانەت یاداشتێکیشی جێهێشتبووڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆزبێت..
هەروەها لە یاداشتەکەدا ئەوەشی نووسیبوو کە خۆی بە تایبەتی ڕۆیشتووە و ئەمانەی بۆ کڕیووم
پێی وتبووم کە خۆم ئامادەبکەم کە هاتەوە دەمباتە دەرەوە...
دوای چەند کاتژمێرێک پەیوەندی پێوە کردم و ئاگاداری کردمەوە کە لە ڕێگەی ماڵەوەیە..
کەمێک دەمارگیربووم
بەڕاستی هەرگیز شتێکی لەو شێوەیەم لەبەر نەکردبوو و لەگەڵیدا نەڕۆیشتبوومە دەرەوە بۆ هیچ شوێنێکی ئێرە..ئەو لە خوارەوە چاوەڕوانی من بوو
کاتێک بە پلیکانەکاندا ڕۆیشتمە خوارەوە بە سەرسوڕماوی سەیری کردم
بەڵام زۆری نەخایاند چەپکە گوڵەکەی تەنیشتی هەڵگرت و دایە دەستم.."ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز خۆشەویستم!"
زەردەخەنەی کرد و منی ڕاکێشایە ناو ماچێکی گەرم..**
پێکەوە نانمان خوارد و چێژمان لە دیمەنی هەموو شارەکە وەرگرت
هەموو شتێک زۆر ئەفسوناوی بوو..منی هێنایەوە بۆ ماڵەوە و گوتی کە سوپڕایزێکی تریشی هەیە بۆ من...
جۆنگکووک چاوەکانی داپۆشیم لە کاتێکا ڕێگەمان بەرەو ژوورەوە گرتە بەر..
جەستەم بەستی بە بینینی ئەو کەسەی کە لە پێشم وەستابوو..ئەوە دایکم بوو..
دایکم لە هۆڵی پێشوازی ماڵەکەدا وەستابوو و زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو..
YOU ARE READING
𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡
Romance༒︎گـــێـژاوی خــۆشــەویـســتی ༒︎ "بۆ تۆ... ئامادەم مۆر لە هەموو پەڕاوەکانی هاوسەرگیریمان بدەم... مۆر لە لێوانت ئەدەم... مۆر لە هەموو بەشێکی جەستەت ئەدەم بۆ ئەوەی بزانی مافی جیۆنە" "کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت" خــ...