22

1.4K 242 142
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------






" هەی گەمژە، تۆ هاوسەرگیریت لەگەڵ سەرۆکی چەتەکان کردووە"

هیۆری بە جۆرێک وتی وەک ئەوەی دەمێکە ویستبێتی کە بیڵێت..

"مەبەستم ئەوەیە ئەوە تاکە هۆکاربوو بۆ ئەوەی
کە تۆی هێنایە ئەو کۆشکە"

"ت.. تۆ درۆئەکەی"

جەین لە کۆتاییدا قسەی کرد و هیۆری و ئایراش دەستیان کرد بە پێکەنین پێی..

" چ کچێکی بێهەڵوێستی هەی داماو، پێت وایە بۆچی بەردەوام لە کۆبوونەوە بازرگانییەکاندایە؟"

جەین بێدەنگ بوو هێشتا بەشێک لە مێشکی بڕوای بەوانە نەئەکرد بەردەوام دەیوت کە ئەوان درۆ ئەکەن

"ئەو هەموو ماوەیە جۆنگکووک خەریکی فریودانی تۆ بوو!"

ئایرا بە پێکەنینەوە سەیری جەینی بێهەڵوێستی ئەکرد

"چاوەڕوان بە خەریک بوو باشترین بەش لەبیر بکەم،.. تەنانەت هاوسەرگیرییەکەش ساختەبوو"

"جۆنگکووک نەیئەویست کە هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ بکا، ئەو پێویستی بە هاوسەرێکی گەمژە و بێهەڵوێست بوو تەنها بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بەرز بکاتەوە ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێت کە تۆ چەن گەمژەی.."

هیۆری وتی و دەستی کرد بە پێکەنین

"پێتوایە بۆچی پێیان دەڵێن دۆن؟ ئەوە بە ئیتاڵی واتە سەرۆک.. سەرۆکی دەستەیەکی چەتە"

" هاوسەرەکەی من پێشتر دۆن بوو بەڵام پێشبینی بکە کە دۆنی ئێستا کێیە؟ بەدڵنیاییەوە هیچ کەسێکی تر نییە جگە لە هاوسەرە خۆشەویستەکەت"

جەین نەیدەزانی کە چۆن کاردانەوەی هەبێت
جەستەی لە شوێنی خۆی بەستبووی
هەستی ئەکرد کە ئیتر هەناسەی بۆ نادرێ

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now