༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩★★★✵✵★★★
------------------------------
لە نزیک پەنجەرەی باڵکۆنەکە وەستابووم و سەیری باخچەکەم ئەکرد، هەستم بە سترێسێکی زۆر ئەکرد
دوای ئەوەی کە جۆنگکووک ڕۆیشت دوشێکم کرد بۆ ئەوەی کەمێک ئارام ببمەوە، تەنانەت نەچوومە خوارەوە بۆ خوانی بەیانی نەمدەویست کە ڕوخساری جۆنگکووک ببینمەوە هەرچەندە ناچارم کە بیبینمەوە
هەستم بە شکست ئەکرد نەمدەزانی کە چی بکەم
تەنها ئەوەم دەزانی کە دەبێ بەردەوامبم بۆ ئەوەی جیمین بێهیوا نەکەم..لەناکاو دەنگی دەرگەکە لە بیرکردنەوەکانم دەریهێنام
وەڵامیم نەدایەوە و هەر لە شوێنی خۆم بووم
دەمزانی کە ڕەنگە یەکێک بێت لە خزمەتکارەکاندووبارە لە دەرگەی دایەوە بەڵام هێشتا نەمدەویست کە وەڵامی بدەمەوە و لە شوێنی خۆم بجوڵێم
خزمەتکارەکە لە پشتی دەرگەکەوە کەمێک دەنگی بەرز کردەوە و وتی
"خاتوون، کاتی ئەوە هاتووە کە بڕۆیت بەڕێز جیۆن لەدەرەوە چاوەڕێت ئەکات"
بۆ ساتێک چاوەکانم داخست و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ،پاشان لە پەنجەرەکە دوورکەوتمەوە و بە ناچاری بەرەو دەرەوە ڕۆیشتم..
جۆنگکووک بە لامبۆرگینییەکی ڕەشەوە چاوەڕێی ئەکردم، لەسەر کورسی سەرنشینەکە دانیشتم و هەستم بە گرژییەکەی نێوانمان ئەکرد
تەنانەت سەیریشی نەئەکردم و یەک وشەشی نەئەوت
کاتێک پشتێنی سەلامەتییەکەم بەست
گێڕەکەی ڕاکێشا و بەنێو دەروازەکاندا تێپەڕی بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە.
**
لە پەنجەرەکەوە سەیری بیناکەم ئەکرد لە یانەیەک ئەچوو، دواجار گەیشتینە شوێنەکە دوای بێدەنگییەکی زۆر و ڕۆشتنێکی بێدەنگ بە نێو شەقامەکانی سیۆلدا..
YOU ARE READING
𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡
Romance༒︎گـــێـژاوی خــۆشــەویـســتی ༒︎ "بۆ تۆ... ئامادەم مۆر لە هەموو پەڕاوەکانی هاوسەرگیریمان بدەم... مۆر لە لێوانت ئەدەم... مۆر لە هەموو بەشێکی جەستەت ئەدەم بۆ ئەوەی بزانی مافی جیۆنە" "کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت" خــ...