༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
★★★✵✵★★★
------------------------------
[دوو ڕۆژ دواتر]
Author's P. O. V
درەنگانی پاشنیوەڕۆ بوو ،نامجوون لەسەر ڕێگەیەک لێیدەخوڕی کە جەین بە تەواوی ئاشنای بوو
جەین لەسەر کورسی سەرنشین دانیشتبوو
ناڕەحەت دەرئەکەوت ،لە کاتێکا بیرکردنەوە تێکەڵەکان بەردەوام لەنێو مێشکیدا دەسوڕانەوە..
مێشک و دڵی شەڕیان لەگەڵ یەکتردا ئەکرد، بیری لە جۆنگکووک ئەکردەوە و هیوای ئەوەی ئەخواست کە قسەکانی ڕاستیبووبن..
پاسەوانەکان بەخێرایی بەرەو ئۆتۆمبێلەکە هاتن و لەلای پەنجەرەکەی نامجوون وەستان
نامجوونیش پەنجەرەکەی کردەوە و وتی
"خەمت نەبێ من لێرەنیم تاوەکو هیچ بکەم، خاتوو ئۆهـم لەگەڵە دەیەوێت بچێتە ژوورەوە"
پاسەوانەکان سەیرێکی منیان کرد و پاشان سەیری یەکتریان کرد
یەکێکیان وتی
"تەنها خاتوو ئۆهـ ڕێگەی پێدراوە بەو دەروازەیەدا تێپەڕێت"
نامجوون ئاهێکی هەڵکێشا و سەیری کردم
"پێم وایە کە دەبێت لێرەوە جێتبهێڵم"
جەین پشتێنەکەی کردەوە و وتی
"زۆر سوپاست ئەکەم نامجوون"
"جەین ،تۆ لەم بارەیەوە دڵنیایت؟ جیمین زۆر ناڕەحەت دەرئەکەوت کاتێک هاتین"
جەین زەردەخەنەیەکی کرد و سەری لەقاند
هەرچەندە لە دڵیدا هەستی بە شتێکی تر ئەکرد..
"مەبەستم ئەوەیە هەست بە خراپی ئەکەم بۆی، من زۆر بە باشی ئەو دەناسم، کاتێک دەڵێت کە باشە لە قوڵایی دڵمەوە دەزانم کە بەڕاستی باش نییە"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
