36

1.7K 221 323
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------












من تەنها لە شوێنی خۆم وەستابووم
دواجار چیپەکە لەبەردەمم بوو بەڵام لە دەستی ئەو

ئایا ئەو دەیزانی؟



لە ناوەوەم ترس و دڵەڕاوکێ سەریهەڵدا
بەڵام لە ڕووکەشدا تەنها بە بێ هەستی وەستابووم

زەردەخەنەیەکی بە فیز چووە سەر لێوەکانی کاتێک
من بە شۆکێکی تەواوەوە سەیریم ئەکرد..

تەنانەت نەمدەتوانی بشجوڵێم..

ئاهێکی توند لە لێوەکانی هاتنە دەرەوە
وادیاربوو کە بیری ئەکردەوە چیم لەگەڵ بکات
هەستایەوە سەر پێیەکانی و بە گاڵتەجاڕی و چاوە ساردەکانییەوە بەرەو لام هات..


کاتێک نزیک ئەبووەوە منیش بەرەو دواوە هەنگاوم ئەنا تاوەکو پشم بەر دیوارەکە کەوت..

لە پێشم وەستابوو و چاوەکانی بەبەردەوامی لەسەرم بوون، کاتێک سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سەیری بکەم لەرزێک بە جەستەمدا هات..

تەنانەت نەمدەزانی چی بکەم بۆ ئەوەی دەروونم ئامادەبکەم بۆ لێدانەکانی ئەو..

بە توندی و بە دەنگێکی نزمەوە وتی

"پرسیارێکم لێکردیت ،ئایا بەدوای ئەمەدە دەگەڕایت؟"

چیپەکەی بەرز کردەوە و لە نێوان ڕوخسارماندا وەستاندی..

سەیرێکی چیپەکەم کرد و پاشان چاوەکانم خستەوە سەر ئەوانەی ئەو، بە ترساوی ئەەی نا دەمم قوت دایەوە کاتێک چاوە ساردەکانی لە من بوون و چاوەڕێی وەڵامم بوو..

دەمم کردەوە بۆ ئەوەی قسەبکەم بەڵام هیچ وشەیەک لە لێوەکانم دەرنەچوو، نەمدەزانی چی بڵێم
بەڕاستی هیچ ڕێگەیەکی دەرچوونم نەبوو جگە لەوەی چارەنووسم قبوڵ بکەم چونکە تازە ئەو بە منی زانی...

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now