3

3.8K 576 169
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎



چاوەکانم هێواش هێواش کردەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو تیشکە خۆرە گەشاوەوەی کە لەسەر چاوەکانمە بگونجێم، بەڵام زۆری نەخایاند کاتێک تێبینی ژوورەکەم کرد چاوەکانم بەفراوانی کرانەوە و هەستامەوە.

یانی ئەوە خەوێکی خراپ نەبوو ڕاستی بوو.

شەوی ڕابردوو بەوهیوایە خەوتم کە لەو کابوسەدا بەئاگا نەیەمەوە، بەڵام هەموو شتێک ڕاستی بوو من بەڕاستی لە ماڵی جیۆن جۆنگکووک بووم پیاوێک کە هەر نەمدەناسی.

لەسەر جێگەکە دانیشتم و ڕووم لە پەنجەرەکە کرد تازە بینیم کە پەنجەرەکە دەرگەیەکی پێوەیە کە ئەڕوات بەرەو باڵکۆنێکی فراوان.

بێ جوڵە سەیری دەرەوەم ئەکرد، تێبینیم کرد کە ئەوە دیمەنەکەی دەرگەی پێشەوەیە بە شێوەیەکی ڕوون کانیاوەکەم ئەبینی.

ئاهێکم هەڵکێشاو چاوەکانم داخست و هەوڵم ئەدا کە خۆم ئارامبکەمەوە لەو فرمێسکانەی کە لە ناخمدان.

ئێستا چی بکەم؟

هیچ پاڵنەرێکم نەبوو بۆ ئەوەی بچم بۆ خوێندن تەنانەت چۆن بمتوانیبا بەردەوام بم لە
خوێندن؟

هەستم بە شکانێکی زۆر ئەکرد لەو
شتەی کە شاهیدی بووم.

لەوکاتەدا دایکم هاتە مێشکم، تاکە خێزانەکەم پێویستبوو پەیوەندی پێوە بکەم، بە خێرایی بەرەو ئەو جانتایە ڕۆشتم کە ماریا هێنابوی بە هیوابووم کە جین مۆبایلەکەمی لەگەڵ شتەکان هێنابێ بەڵام نەمدۆزییەوە.

لێدانی لەناکاوی دەرگەکەم وایلێکردم کە ڕابچڵەکێم، دەرگەکە کرایەوە و ماریا کەمێک سەری هێنایە ژوورەوە

"بەیانیت باش شیرینەکەم پێویستە بێیتە خوارەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕەکان نانی بەیانی بخۆیت"

نەمتوانی هیچ شێک بڵێم هەستم ئەکرد کە دەنگم نەماوە، ئەو سەرنجی منی دا و بینی کە خەمبارم و بەرەو لام هات.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now