༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩★★★✵✵★★★
------------------------------
Taehyung's P. O. V
هەفتەیەک لەمەوبەر ڕۆژی لەدایکبوونی جەین بوو هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە کە لەو کاتەدا لەگەڵی نەبووم ناچاربووم بچمە گەشتێکی بازرگانی لە دایگو
ئەم بەیانییە گەڕامەوە...دەمویست کە دیارییەک بدەم بە جەین
بیرم لەوە کردبوەوە کە جانتایەکی بۆ بکڕم بەڵام بیستم کە جۆنگکووک تەواوی فرۆشگای براندەکانی بۆ کڕیوە بۆیە بیرم کردەوە کە شتێکی تری بۆ بکەم..بینیم کە لە ژووری میوانەکە بە ئارامی دانیشتبوو و لەسەر دەفتەرێک شتی دەنووسی، بەڵام پێش ئەوەی لێی نزیک ببمەوە چەند ساتێک وەستام و لێیم ئەڕوانی سەرسام بووم کە چەندە جوان دەرئەکەوت..
زەردەخەنەیەکم کرد و بێزاربووم لەو تاڵە قژەی کە ئەهاتە نێو چاوەکانی و ئەویش هەوڵی ئەدا کە بیخاتە پشتی گوێیەوە..نازانم بۆچی لە شوێنی خۆم دەمارگیرببووم پێشتر زۆرجار قسەم لەگەڵی کردووە..
"متمانە، متمانە"
لەبەر خۆمەوە وام دەوت..
لە پشتەوە لێی نزیک بوومەوە و چاوەکانیم داپۆشی.
"شتێکم بۆ هێناویت"
هێشتا چاوەکانیم داپۆشیبوو پاشان ئەوەی کە بۆیم دروست کردبوو لەسەر مێزەکە لە پێشی دامنا..
دەستم لەسەر چاوەکانی لابرد و ئەو ماکەرۆنانەم بۆی ئاشکرا کرد کە دروستم کردبوو لەگەڵ ئەو گوڵانەی کە بۆیم هێنابوو
"ئەیخوایە گیان.. ئەوە چییە"
بە سەرسوڕماوی هاواری کرد و سەری بەرزکردەوە و سەیری کردم
پاشان بە دەنگە نەرمە نازدارەکەیەوە وتی.."ئای تایهیۆنگ پێویستی بەوە نەدەکرد"
"ڕۆژی لە دایکبوونتم لە دەستدا بۆیە بڕیارمدا کە ئەمانەت بۆ دروست بکەم.. ماریا پێی وتم کە تۆ زۆر حەزت لە ماکەرۆنە بۆیە بە هەموو توانامەوە هەوڵمدا کە بۆتی دروست بکەم"
YOU ARE READING
𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡
Romance༒︎گـــێـژاوی خــۆشــەویـســتی ༒︎ "بۆ تۆ... ئامادەم مۆر لە هەموو پەڕاوەکانی هاوسەرگیریمان بدەم... مۆر لە لێوانت ئەدەم... مۆر لە هەموو بەشێکی جەستەت ئەدەم بۆ ئەوەی بزانی مافی جیۆنە" "کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت" خــ...