24

1.5K 241 189
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------







{A series of flashbacks}






Jimin's P. O. V




بە توندی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەم گرتبوو و هەستم بە گەرمییەکی زۆر ئەکرد

بە نێو ڕێگەکە تاریکەکەدا بە خێرایی لێمئەخوڕی بەرەو ماڵی هاوڕێکەم دوای ئەوەی هەواڵێکی شۆککەرم پێگەیشت..

ئەمڕۆ جگە لە هەواڵی ناخۆش هیچی ترم نەبیستبوو
ئەمەش ئاستی فشارەکانمی زیاتر بەرز ئەکردەوە

لەگەڵ بەردەوام بوونم لەو ڕێگە تاریکەدا
بە قورسی نقوم بووم لە بیرکردنەوەکانمدا..

بەڵام لەناکاو ئافرەتێک بە ڕاکردن هاتە پێش ئۆتۆمبێلەکەم، تووشی شۆک بووم و بە خێرایی هۆڕنم لێدا و ئۆتۆمبێلەکەم لە لێواری ڕێگەکە ڕاگرت..
ئەو ئافرەتە چی کرد؟ خەریک بوو بیکوژم

بە بێزاری لە ئۆتۆمبێلەکەم دابەزیم و دەرگەکەم بە زەبری هێز داخست..

"ئایا تۆ شێتی؟!"

هاوارم کرد بەسەریدا.. ئەو هێشتا لە ناوەڕاستی ڕێگەکە وەستابوو..

بەڵام پێش ئەوەی لێی نزیک ببمەوە کەوتە سەر زەوییەکە..

بە ترس و دڵەڕاوکێوە بەرەو لای ڕۆیشتم بۆ ئەوەی پشکنین بۆ دڵی بکەم..
ئەو هێشتا لە ژیاندابوو..
وادیاربوو ئەشکەنجە درابوو هەموو جەستەی بریندار بوو..

هەستم بە بەزەیی ئەکرد کاتێک سەیریم ئەکرد
تەنانەت لەو دۆخە خراپەشدا جوانییەکەی جێگەی پرسیار نەبوو، بەڵام وادیاربوو کە پێشتر ئەو ڕوخسارەم بینیوە..

بەڵام دواتر گوێم لە دەنگی ئۆتۆمبێلێک بوو کە بە خێرایی نزیک ئەبووەوە و هاتمە هۆش خۆم
تەنها ئەوەندەم دەزانی کە پێشتر ئەو کچەم بینیوە وە دەبێت لەگەڵ خۆم بیبەم
هەستم ئەکرد کە پێویستە یارمەتی بدەم...

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now