♡︎ᴠᴏᴛᴇ & ᴄᴏᴍᴍᴇɴᴛ♡︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
♥︎♥︎♡︎♥︎♥︎
_____________________
𝑎ℎ𝑦𝑒𝑜𝑛-𝑑𝑜𝑛𝑔♧︎︎︎
لە کتێبخانەی زانکۆکەم بووم، بە تەواوی ماندوو بووم لە خوێندن چاوەکانم هیلاک ببوون و هەستم ئەکرد مێشکم ئەتەقێتەوە لەبەر ئەو هەموو زانیارییەی کە تێیدا پەنگم کردووە.
لەم کاتەدا ئەبوو لە ماڵەوە بم، هەستم پێ نەکرد کە کات هێندە درەنگ بووە، بڕیارم دا شتەکانم کۆ بکەمەوەو بە پاس بچمەوە بۆ ماڵەوە.
تەمەنم نۆزدە ساڵە ، دووەمساڵی خوێندنمە لە بەشی پەرستاری لە زانکۆی نیشتیمانیی سیۆل، تەنها دوو ساڵم ماوە بۆ ئەوەی تەواوی بکەم و شتێک لە ژیانما بکەم، وە وا لە دایکم بکەم کە شانازیم پێوەبکا.
دایکم لە بۆسیۆنگ ئەژی، ئەوێ شارۆچکەیەکی بچوکە لە باشوری پارێزگای جیۆلا گەشتیارەکان جار جارە دێن بۆ بینین و تاقیکردنەوەی ئەو چایە سەوزەی کە پێی بەناوبانگە.
من بیری ئەو کاتانە ئەکەم کە بە جریوەی چۆلەکەکان بە ئاگا ئەهاتم و دواتر دایکم دەهات و دەیوت خواردن بدە بە ئاژەڵەکان لە باخچەی پشتەوە.
کە لە ماڵەوە دەردەچوم و زەوییە کشتوکاڵییەکانم دەبینی، زۆربەی جار ژنەکانی ناوچەکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی گەڵا چاکان بوون.
ماڵەکەمان لە بۆسیۆنگ بە دیمەنێکی سەوزایی سەرنج راکێش دەورەدراوە، من پێم باشتربوو ڕۆژانە ئەوشتانەی ئەوێ ببینم نەک بینا بەرزەکان و شەقامە قەرەباڵغەکانی سیۆل کە هەواکە پیستر ئەکەن لەوەی هەیە.
کەواتە ئەتوانن بزانن کە ئەزمونی ژیانکردنم چۆنە لە سیۆل، بەڵام من ورچە پەمەییەکەمم لەگەڵ خۆم هێناوە ئەوە لەلایەن دایکمەوە پێم درابوو هەستی ماڵەوەی پێ ئەدام.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
