18

1.2K 232 58
                                    


༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------



Jungkook's P. O. V



چاوەکانم بەهێواشی کردەوە و هەستم بە سەرئێشەیەکی زۆر ئەکرد
بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە بە دەستم کەمێک مەساجم بۆ نێوچاوانم کرد بەڵام دواتر تێبینیم کرد کە هێشتا لە ئۆفیسەکەمدا بووم..

تاوەکو ئێستا لێرە چی ئەکەم؟

چاوەکانم کز کرد کاتێک سەیری پەنجەرەی ئۆفیسەکەم کرد خۆر بەدەرەوە بوو

کاتژمێر چەنە؟

سەیرێکی مۆبایلەکەم کرد و چاوەکانم فراوان بوون کە زانیم لە دوێنێوە لێرەم..

هوستم بە سەرلێشێواوییەکی زۆر ئەکرد
هیچ شتێکی دوێنێم بیرنەمابوو تا ئەوکاتەم بیرە کە بەتەنها لە ئۆفیسەکەم بووم..
ڕەنگە دوێنێ شەو زۆرم خواردبێتەوە

هەوڵمدا خۆم ڕێکبخەمەوە و بڕۆم هاوسەرەکەم ببینم
بەڵام هیچ نامەیەک یاخود پەیوەندییەکی نەکردبوو
ئەوە شتێکی نائاساییە

لەسەر کورسییەکە هەستامەوە بەڵام بەهۆی ئازارە زۆرەکەی سەرمەوە خەریک بوو هاوسەنگیم لەدەست بدەم دواجار خۆمم کۆکردەوە و هێواش هێواش بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم
بەڵام لە ژوورەکەم کەسی لێنەبوو تەنها جێگەیەکی بەتاڵ بوو..

لەوانەیە لە نهۆمی خوارەوە بێت یاخود لە چێشتخانەکە..

دوای ئەوەی دوشم کرد و خۆم گۆڕی ڕۆیشتمە خوارەوە بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێم
تەنها بیست و چوار کاتژمێر بوو کە نەمبینیبوو بەڵام زۆر بیری ئەوم ئەکرد بەردەوام تامەزرۆی ئەوبووم
نەک تەنها جەستەی بەڵکو بوونی ئەو و خۆشەویستیەکەی..

بەڵام ئەو لە هیچ شوێنێک نەبوو، دەستم کرد بە نیگەران بوونی ئەو

چەندین جار پەیوەندیم پێوەکرد بەڵام وەڵامی نەدەدایەوە هەستم بە بێزاری ئەکرد کە نەمئەزانی هاوسەرەکەم لەکوێیە
پاشان ماریام بینی لە ڕێڕەوی ژووری میوانەکەدا بەڵام لە بینینی من ترساو دەرئەکەوت وادیاربوو کە هەوڵی ئەدا خۆیم لێ دوربخاتەوە بەڵام من بە خێرایی بانگیم کرد..

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now