Chapter 1 ♡

4.3K 335 28
                                    



دەبێت ئاگاداربین کەوا لەکێ نزیک دەبین و لەگەڵ کێ دەبین وە هەرورها بڕوا بەکێ دەکەین
بۆیە هەمیشە بەخێرای بڕوا بە مرۆڤەکان مەکە

‎شاری سیۆل ـ کۆریای باشوور
‎کاتژمێر 7:30 سەر لە بەیانی
ڕۆژی 5 شەمە
14/ نۆڤەمبەر /2016

~~~~~~~~~~~~~

‎ناوەڕاستی وەرزی زستان بوو
‎کەشێکی باراناوی بوو ، کزە بایەکی ساردی هەبوو
‎کچەکە دواکەوتبوو بۆ کارەکەی بەخێرای و بەپەلە خۆی کرد بە قاوە خانەکەداو داوای قاوەیەکی گەرمی کرد
‎بەبێ ئارامی وەستابوو چاوەڕێی دەکرد

‎کچێکی سەنج ڕاکێش بوو ڕووخسارێکی سپی و پێستێکی درەوشاوە و جەستەیەکی باریک ، باڵای لە نێوان 170-175 بوو بلوسێکی سپی خوری و پانتۆڵێکی قاوەی لەبەردابوو لەگەڵ قژە بەردراوە قاوەییەکەی زۆرجوان ڕێک کەوتبوو وە چاکەتێکی ڕەشێش بۆ ئەوەی لەم کەشەدا گەرمی بکاتەوە

‎" خاتوون قاوەکەت "
‎کارمەندەکە ئاگاداری کردەوە کە قاوەکەی ئامادە بووە

‎"سپاس "
‎کچەکە بە دەربڕینی ڕووخسارێکی ئاسای سپاسی کرد و پارەکەی داپێی

‎هاتە دەرەوە لە قاوەخانەکە سەیری موبایلەکەی کرد تاوەکو بزانێت کاتژمێر چەندە

‎کاتژمێر 7:44 بوو 
‎ ئەودەبێت پێش کاتژمێر هەشت لە شوێنی کارەکەی ئامادە بێت
‎بۆ ئەوەی لەکاتی خۆی بگاتە شوێنی کارەکەی بەڕێکەوت
‎هەر هەنگاوێک ڕۆیشت کەسێک خۆی پیا کێشا

‎"ئاە ببورە"

هەردووکیان لە لەیەک کاتدا وتیان
کوڕێک بوو
‎کچەکە زیاتری نەوت و ڕۆیشت بەڵام کوڕەکە هێشتا لەجێی خۆی وەستابوو بۆ ماوەی چەند خولەکێک هەر سەیری ئەو ئاڕاستەیەی دەکرد کە کچەکە پێیدا ڕۆیشت

‎"جوان بوو "
لەژێرلێوەوە وتی

‎کچەکە گەیشتە شوێنی کارەکەی خێرا بەرەو ژورەکەی چوو
‎کە دەرگاکەی کردەوە بینی کەسی لێ نییە
‎زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنی کرد و چووە ژوورەوە و چاکەتەکەی هەڵواسی و جانتاکەی خستە ناو لۆکەرەکەی و قاوەکەی لەسەر مێزەکە داناو دانیشت

‎ژوورێکی مامناوەند بوو
‎بۆ 3-4 کەس دروستکرابوو

‎کۆمپیتەرەکەی کردەوەو و گوێی لەتەقەی دەرگا بوو
‎سەرنجی جوڵاند بۆ لای دەرگاکە
‎کچێک و کوڕێک هاتنە ژوورەوە

"سڵاو ئێما "
‎هەردووکیان بە زەردەخەنەوە
‎"سڵاو لە ئێوەش  "
‎ کچەکە بەئاسای وەڵامی دایەوە و سەرنجی گەڕانەوە سەر کۆمپیتەرەکەی
‎دەیویست زووتر دەستپێبکات و خەریکی کارەکەی بێت

ڕۆژی هەینیWhere stories live. Discover now