« کەسی شیاو ھەڵبژێرە بۆ ھاوسەرگیری تا منداڵەکان نەبنە قوربانی »
ڤین"م🐻😁💕
______________________________________________کەسێک بە ھێزێکی زۆرەوە لە دەرگاکە دەدات وەک ئەوەی تاوانبار بێت و تەواوی شار بەدوایدا بگەرێن لە ھەر ساتێکدا ئەگەری ھەیە دەسگیری بکەن.،
تای شیک :-ھێی دەرگاکە بکەنەوە .
خزمەتکارەکە دەرگای لەو پیاوە سەرخۆشە کردەوە ئەو پیاوێکی سەر شەقام نیە ئەو پیاوی ماڵەکەیە بەڵام سەرەرۆ و سەرخۆش ، خاتونی ماڵەکە بەو دەنگە دەنگەی پیاوەکەی دروستی کردبوو لەماڵەوە بە خێرایی ھاتە خوارەوە .،
شین ھای لە دڵی خۆی وتی :- نەخێر دوبارە و دوبارە سەرخۆشە ئەو ھەرگیز باش نابێ .
فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس ببوو بە بینینی مێردەکەی بەو شێوەیە
بە ھەوڵێکی زۆر مێردەکەی بردە ژوری خەوتنەکەیان خۆشی رۆشتە لای کچە تاقانەکەی خەوت.بەیانی شین ھای لەخەو ھەڵسا نانی بەیانیدا بە کچەکەی دوای ئەوە رۆشتە ژورەکەی تا لەگەڵ ھاوسەرەکەی قسەبکا کە ھێشتا خەوتوە.،
شین ھای:- تای شیک تای شیک ھەڵسە .
تای شیک ھەڵسا دەستی بە سەریەوە گرت لەبەر ئازار شین ھای لەسەر کورسیەک دانیشت.،
شین ھای:- تای شیک ئەمەوێ جیا ببمەوە.
تای شیک بە تورەی سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد:- چەن جار بڵێم ئەو وشەیە نەڵێیتەوە.
شین ھای:- تۆ واز لە خوەکانت ناھێنی ناتوانم بەو شێوەیە لەگەڵت بەردەوامبم .
تای شیک:- ھێشتا برینەکانت سارێژ نەبوون دەمەوێت میهرەبانبم لەگەڵت و تا ئەوان ساڕێژدەبن برینی تازەت بۆ درووست نەکەم ھەستە برۆ دەرەوە.
شین ھای :- نەخێر ئەمە بریاری کۆتاییمە جیا دەبینەوە.
تای شیک ھاواری کرد:- وتم برۆ دەرەوە .
شین ھای ئەمجارە بوێرتر بوو :- من خۆشمویستی بەڵام تۆ تەنھا دوای سامانەکەم کەوتوی من ھاوسەرێکی لەم شێوەیەم ناوێت.
تای شیک زیاتر تورەبوو ھەڵسایەوە و دوبارە وەک ھەمو جارێ دەستی کرد بە لێدانی شین ھای وەک درندەیەک برینە کۆنەکانی بۆ نوێ کردەوە و ھی نوێشی بۆ دروست کرد دوای ماوەیەک وازی لێ ھێنا .،
تای شیک:- تۆ بوێربە ئەمجارە داوای جیابونەوە بکە ئەو کات مەرگی کچەکەت دەبینی.
![](https://img.wattpad.com/cover/327092253-288-k59247.jpg)
YOU ARE READING
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...