^ Part 27 ^

31 10 20
                                    


< پێکەنینەکەی چاوەکانی دڵی و رۆحی پاشان خۆی ئاشقی ھەموو ئەوانەم >

ڤین"م 🐻✨

______________________________


دوبارە خۆر ھەڵات زەوی روناک کردەوە گوڵەکان کرانەوە و باڵندەكان دەستیان کردە گۆرانی وتن ئەمانە ھەموی مژدەی رۆژێکی نوێن ئەمانە ھەموویان ئەیانەوێ بڵێن دەست بە رۆژەکەت بکە رەنگە ئەم رۆژە تایبەت ترین رۆژبێت لە ژیانت کێ ئەزانێ؟!!!

ئیلیزا بە نامجونی وت ئیتر خۆی بە تەکسی دێتە نەخۆشخانە نایەوێت ئەو بیبات بۆیە ئیتر ھەر کەسە و بە تەنھا ئەروا ، ئیلیزا لە نەخۆشخانەبوو شوگا ھاتە لای.،

شوگا:-سڵاو ئیلیزا .

ئیلیزا :- سڵاو شوگا.

شوگا:- ئیلیزا بیرتە رۆشتنە دەرەوەیەک قەرزاری منی؟

ئیلیزا :-بەڵێ وایە بەڵام ببورە ئەمرۆ ھیچ کاتم نیە نەخۆشم ھەیە.

شوگا :-ئم ئاساییە بۆ کاتێکیتر.

ئیلیزا :- بێگومان.

لەو کاتە تێلیان بۆ کرد کە نەخۆشێکی چاوەرێیەتی ئەو رۆشتە لای نەخۆشەکەی کە ناوەکەیان پێ نەوت بەڵام کە ئەوی بینی بە تەواوی گەرم داھات لەبەر شەرمە زۆرەکەی کە بۆ ئەو کەسە ھەیەتی نەیدەزانی چۆن بانگی بکا کە پشتی لە ئەو بوو نەیدەزانی بە چ زمانێک و چۆن قسەی لەگەڵ بکات تا کەسەکە خۆی چاوەکانی چوە سەر ئیلیزا و بەرەو روی رۆشت.،

جیمین :- سڵاو ئیلیزا بۆوا وەستاوی؟

ئیلیزا :- ئاھ سڵاو جیمین ببورە خەیاڵم رۆشتبوو.

جیمین :- خەیاڵت بۆ دوێنێ رۆشتبوو- بەبێ شەرمی وتی-.

ئیلیزا لە دڵی خۆی وتی ئەمەش بووە بە شوگا چی بیەوێت ئەیڵێ بەبێ شەرمی :- بابچین دەرزیەکەت لێ بدەم- خۆی لە بابەتەکە دزیەوە-.

جیمین پێکەنی:- زۆر باشە- دوای کەوت بۆ ژورەکەی -.

جیمین پاڵكەوت و ئیلیزا دەستت کرد بە دانانی کانولە و دەرزی لێدانی جیمین کە ئەو سەرقاڵبوو جیمین یەک خولەکیش چاوەکانی لەسەر ئیلیزا لانەبرد وایدەزانی ئەگەر چاوەکانی لا ببات غەدرێکی زۆر گەورەی لە چاوەکانی کردوە ، ئیلیزا رۆشت جیمین چاوەرێی تەواوبونی ئاوەکەی ئەکرد کە بەسەریەوەبوو ئیلیزا پاش ئەوەی سەردانی چەن نەخۆشێکی تری کرد گەرایەوە لای جیمین و کانولەکەی لە دەستی کردەوە .

جیمین :- سوپاس دکتۆرەکەم.

ئیلیزا :- ھیوام سەلامەتیتە.

جیمین ئەم ماوەیە لە ئیلیزا زیاتر نزیک دەبۆوە دەیبردە دەرەوە بۆ پارک بۆ سینەما بۆ خواردنی سەر شەقام و نیوەرۆ و ئێوارە ھەر ھەلێکی دەست کەوتبا ئیلیزای دەبرد و خۆشترین کاتییان لەگەڵ یەک بەسەر دەبرد نزیکەی ھەفتەیەک زیاتر بەو شێوەیە رۆشت و ھەر بەردەوامبوون لە خۆشی وەرگرتن بەڵام ھەمیشە خۆشی و گریانیش تا کۆتای نیە.

Two ways ( دوو رێگا )Donde viven las historias. Descúbrelo ahora