< مەرج نیە هەمیشە کەسی یەکەم کەسە راستەکەی ژیانت بێت >ڤین"م🐻✨
______________________________
جیمین چاوەکانی گواستەوە سەر لێوەکانی ئیلیزا و ئەویش هەمان کاری جیمینی کرد.،
دەستیان لە ناو دەستی یەک بوو جیمین دەستێکی نزیک کردەوە و ئەو پرچانەی کەوتبوونە سەر ڕووخساری ئیلیزا خستییە پشت گوێی، دڵی ئیلیزا لەگەڵ ئەو کارەی جیمین لەرزی جیمین بە هێواشی نزیک دەبۆوە لە ڕووخساری ئیلی ئیلیزاش چاوەکانی داخست و هەستی بە هەناسە گەرمەکانی جیمین دەکرد کەمێک دواتر هەستی بە نەرمی لێوی جیمین کرد لەسەر لێوەکانی.،
ئیلی لە دڵیدا:- واھ ئەوە چ نەرمییەکە ئەوە چ شتێکە؟!!! بەڕاستی لێوەکانی هێندە نەرمن هێندە تایبەتن، هیچ وشەیەک ناتوانێت وەسفی ئەو پەیوەندییەی لێوەکانمان بکات.
جیمین دەستی لەسەر ڕووخساری ئیلی بوو لێوی لەسەر لێوەکانی بەڵام ئەوە هێندە درێژەی نەکێشا تەنها نزیکەی ٢٠ چرکەی پێ چوو یەکێک لە دەرگایدا و جیمین دوور کەوتەوە و دەستی دوور خستەوە و بە ئاڕاستەی دەنگەکە ڕووانی، ئیلیزاش چاوەکانی کردەوە جیمین هەستا و هێشتا ئیلیزا دەستی گرتبوو جیمین سەیری ئیلیزای کردەوە و وتی،.
جیمین:- ئێستا دێمەوە، بزانم کێیە.
نووسەر:- بە نەفرەت بێت هەر کەس بێت چونکە ئەو جەوەی تێکدا😭🪓
لەوکاتەی جیمین ڕۆشت ئیلیزا بیری لەوە دەکردەوە کە ڕوویدا لە دڵی خۆیدا:- جیمین بەڕاستی کوڕێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە سنگە گەورەکەی کە لە تیشێرتەکەوە دیاربوو ماسولکەکانی قۆڵی دەمارەکانی دەستی، هەناسە گەرمەکانی لە دوای هەمووی لێوەکانی و نزیک بوونەوە لێی ئەوە شێتانەیە یانی ئێستا ئێمە ماچی یەکمان کرد یەکەم ماچی منی برد واھ ئەو بەڕاستی بە چاو و دەنگ و لێوە سیحراوییەکەی سڕی کردم نەمتوانی تەنانەت بیربکەمەوە چی دەکەین؟
جیمین گەڕایەوە و لە لای ئیلی دانیشتەوە بەڵام ئەمجارە کەمێک مەودا هەبوو لە نێوانیان کەمێک بێدەنگ بوون و جیمین وتی،.
جیمین :- کارمەندی میوانخانەبوو وتی کێشەی کارەبا ھەیە دوای کەمێک چارە دەکرێت.
ئیلیزا :- ئھم.
کەسیان قسەیان نەدەکرد دوای کەمێک جیمین وتی،.
جیمین:- ئیلیزا.
ئیلیزا:- ئمم.
جیمین:- تکایە توڕە مەبە لەوەی ڕوویدا نەمتوانی کۆنترۆڵی خۆم بکەم.
ئیلیزا کەمێک بێدەنگ بوو و وتی:- ئایا ماچی هەر کچێک دەکەی کە هەلت بۆ دەڕەخسێت؟
جیمین:- نا سوێند بە خودا تا ئێستا ماچی هیچ کچێکم نەکردووە.
![](https://img.wattpad.com/cover/327092253-288-k59247.jpg)
ESTÁS LEYENDO
Two ways ( دوو رێگا )
Fanficکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...