< ھەموو پەیوەندیەکی سەرکەوتوو پێویستی بە سەرەتاییەکی ھاورێیانەیە >
ڤین"م🐻
________________________
دوای چەن رۆژێک...
ئیلیزا بە ئاسایی خەریکی کارەکانیەتی لەناکاو تێیھیۆنگ لەگەڵ پەرستارەکان جیمین'یان ھێنایە ژورەوە کە بێ ھۆش بوو ئیلیزا بینی شۆکبوو.،
ئیلیزا :- تـ تێیھیۆنگ چی رویداوە بۆ جیمین بێ ھۆشە!؟؟
تێیھیۆنگ :- ئـ ئەو لە دوێنێوە بێ ھۆشە -بە ھەناسە برکێوە-.
ئیلیزا :- من پشکنین دەکەم بانگی نامجون بکەن تکایە تێیھیۆنگ برۆ با کارەکەم بکەم- بە پەرستارەکانی وت-.
ئیلیزا پشکنینی کرد بەڵام ھیچ شتێکی ھەڵەی تێدا نەدەدۆزیەوە ، وە نامجون گەشتە ئەوێ.،
نامجون :- چیەتی ئیلیزا ؟
ئیلیزا :- ھیۆنگ ھیچ شتێکی ھەڵە دەرناکەوێ خۆشت پشکنینی بکەوە.
نامجون دوبارە پشکنینی کرد :- بۆچی ھیچی نیە و بێ ھۆشە لێدانی دڵی و پەستانیشی باشە - بیری دەکردەوە- ئاھـ دەرمانەکان دەرمانەکانیم بۆ بێنن.
ئیلیزا رایکردە لای تێیھیۆنگ و داوای دەرمانەکانی کرد ، خۆشبەختانە تێیھیۆنگ کاغەزی دەرمانەکانی لەناو سەیارەکەیبوو ھێنای و دای بە نامجون .
نامجون :- ئای خوایە .
تێیھیۆنگ ، ئیلیزا :- چیە چیبوە !؟؟
نامجون کێشای بە نێوچەوانی:- ئیلیزا تۆ دەرمانی خەوت پێی داوە جیمین خەوتوە .
ئیلیزا :- چی بەراست!؟
نامجون سەری بە بەڵێ لەقاند و تێی ھەناسەیەکی ئارامی دایەوە .
ئیلیزا کاغەزی دەرمانەکانی لە نامجون وەرگرت:- تێیھیۆنگ تۆ وتت لەدوێنێوە بێ ھۆشە؟ - تێی سەری بە بەڵێ لەقاند- ئۆپا ئەو دەرمانە تەنھا کاریگەری نیو رۆژە بۆچی جیمین رۆژێکی تەواوە بێ ئاگایە؟؟
نامجون :- دەبێ زیادی بەکار ھێنابێ کە ھەڵسا لێی بپرسن زۆر باشە کە ئەو سەلامەتە من دەرۆم ئێوە ئاگاداریبن.
نامجون رۆشت و پاش کەمێک جیمین خەریکبوو لە خەوە قوڵەکەی بەھۆی دەرمانەوە بەئاگا بێت چاوەکانی کردەوە و سەیری سەقفی ژورەکەی کرد بەڵام لای سەیربوو لەکەیەوە سەقفی ژورەکەی بوە بە سپی لەناکاو گوێی لە دەنگێکی کچانەبوو کە لای ناسراوە.،
ئیلیزا :- جیمین جیمین دەمبینی ؟ تۆ باشی؟
جیمین:- بۆچی دەبێ نەتبینم ؟بێگومان دەتبینم بەڵام بۆچی لە نەخۆشخانەم؟
تێیھیۆنگ رێگای نەدا ئیلیزا قسە بکا و ھاواری کرد :- جیمـــیننن براااکەمم تۆ من دەناسیتەوە وایە؟- گریانی ساختەی دەکرد-.
![](https://img.wattpad.com/cover/327092253-288-k59247.jpg)
VOUS LISEZ
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...