^ part 5 ^

87 23 105
                                    


<خوا سەرفرازت بکا لەناوبەری خەیاڵە شیرنەکانم >

ڤین"م
______________________

بەیان ئیلیزا کاتژمێر ٥:٠٠ لەخەو ھەڵسا لە کاتێکا دەوامی نامجون کاتژمێر  ٨:٠٠  بوو بەڵام ئەو زۆر پەرۆشی کارە نوێیەکەی بوو بۆیە زوو ھەڵسا رۆتینی بەیانی کرد و خواردنی بەیانی ئامادە کرد پاشان چووە ژورەکەی نامجون بە مەبەستی ھەڵساندی.،

ئیلیزا پەردەی ژوورەکەی لادا و تیشکی خۆرەکە لە ڕووخساری نامجونی دا نامجونیش بە تیشکەکە بێزار بوو و باتانییەکەی دا بە ڕووخساریدا و ئیلی دەستی کرد بە هات و هاوار :- ھێـــی پاشای خەونەکان ھەڵسە لەخەو- نامجون ئینجێکیش نەجوڵا- ئایش ئۆپااا ھەڵسـە لەخەو - دوبارە جونی نەجوڵا ئەمجارە ئیلیزا چووە سەر بێدەکەی و دەستی کرد بە بازدان و گۆرانی وتن- سەیرکە خۆر هەڵاتوە هەڵسە و خۆت ئامادە بکە کارەکانی ڕۆژەکەت چاوەڕێتن بەسە تەمەڵی کارەکانت بە کەمێکی تر خەوتن کۆتاییان نایات،.

نامجوون باتانییەکەی لادا لە سەر ڕووخساری بە جارێک ئیلی گرت و دەستی کرد بە ختوکەدانی:- بەسە گەمژەی پیس تا ئێستا کەس پێی نەوتووی دەنگت زۆر ناخۆشە.

ئیلی بە پێکەنینەوە دەیوت:- تکایە،،.. ئوپ،،پااا بەسە تەواو،...

نامجوون:- بەڵێن بدە جارێکە وا بێزارم نەکەی.

ئیلی:- لە خەونت،،،، ئاااا باشە بۆستە،، بۆستە تۆش بەڵێن بدە ئاوها فەرامۆشم نەکەی کە وتم هەڵسە هەڵسە.

نامجوون بە کەمێک شۆکی ساختەوە وتی:- ئاگاداری خانم خەریکە فێڵم لێ دەکەی.

ئیلی ئەو هەلەی قۆستەوە و لە ژێر دەستی ڕایکرد و چووە لای دەرگاکە و وتی:- ئەوە پێی دەوترێت ڕێکەوتن نەک فێڵ.- زمانی لێ دەرهێنا -.

نامجون چاوی لێ سوراند:-کاتژمێر چەندە؟

ئیلیزا :- ٦:٣٧خولەک.

نامجون چاوەکانی فراوانبوو :- باور ناکەم ئیلیزا زۆر زوە دەزانی؟

ئیلیزا :- بەڵام زۆر پەرۆشم ئۆپا  -خۆی فەقیر کردبو-.

نامجون :- ئــاھــ خوایە لەتۆ باشە با خۆم ئامادەکەم دێم نان دەخۆین و دەرۆین.

ئیلیزا سەری بە بەڵێ لەقاند و خێرا چوە خوارەوە تا سفرەکە ئامادە بکات دواتر نامجونیش ھاتە خوارەوە دوای نانخواردن چونە نەخۆشخانە بەرێکەوتن بۆ ژورەکەی نامجون .،

ئیلیزا :- واو جونی ژورەکەت زۆر خۆشە!!  - سەیری ھەمو لایەکی دەکرد یەکەمجاربوو ژورەکەی نامجون ببینێ-.

نامجون :- بێگومان من بەرێوبەرم- لەسەر کورسیەکەی دانیشت-.

ئیلیزا :- ئەی تۆ چاوت بە نەخۆش ناکەوێت؟ نەشتەرگەری ناکەی؟

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now