^ Part 36 ^

41 8 34
                                    





<ئەگەر دەتزانی چەندە خۆشم دەوێی گرەو دەکەم بۆ چرکەیەک جێت نەدەھێشتم >


ڤین"م🐻✨











__________________________


















ئیلیزا :- بەڵێ رازیم .

قازی:- بەو دەسەڵاتەی پێم دراوە وەک ھاوسەر راتان دەگەیەنم پیرۆزتان بێت - روی کردە شوگا- دەتوانی ماچی بکەی.

شوگا لە ئیلیزا رۆشتە پێش .،

ئیلیزا :- نێوچەوانم ماچ بکە شوکی- خۆی فەقیرکرد-.

شوگا:- نەدەبوو رێگربی لەوەی ماچت بکەم بۆ ماوەی دوو رۆژ ئێستاش سزایەکی بچوک وەرگرە.

شوگا دەستی خستە ناوقەدی ئیلیزا و نزیکی کردەوە لەخۆی ماچێکی کورتی لێوەکانی کرد پاشان دور کەوتەوە.،

شوگا:- ئەوەیتر ھەڵدەگرم.

شوگا چاوی لێ داگرت ئیلیزا شەرمی کرد ، رویان کردە میوانەکانیان ئیلیزا چاوی چووە سەر شوێنەکەی جیمین کە بەتاڵبوو زەردەخەنەی نەما دڵگرانی جیمین بوو کە بینی لە ھۆڵەکە دەرواتە دەرەوە.،

جیمین سەیری شوگای کرد کە لە ئیلیزا نزیک بۆوە بەرگەی نەگرت چاوەکانی داخست و ھەستا روی کردە تێیھیۆنگ .،

جیمین :- تێی با بگەرێینەوە - زەردەخەنەی کرد-.

تێیھیۆنگ ھەڵسا:- ھەرچیەک براکەم بیەوێت.

بەیەکەوە رۆشتنە دەرەوە چاوەرێ بوون کارمەندێک سەیارەکەی تێیھیۆنگ بھێنێت بەڵام لەناکاو جیمین ھۆشی نەما و کەوت بە زەویدا تێیھیۆنگ رەنگی پێووە نەما خێرا جیمین"ی لەباوش گرت .،

تێیھیۆنگ :- جیمین جیمین چیبووو براکەم -ھاواری کرد -یارمەتی نامجون نامجون بانگی نامجون بکەن تکایە - پر بە دەنگی ھاواری ناوی نامجون'ی دەکرد.

منداڵێک رۆشتە لای یەکێ لە میوانەکان :- کوا نامجون ئەو کێیە؟

خانمێک دەستی بۆ رەوان کرد:- ئەو پیاوە نامجون'ە بچکۆل.

منداڵەکە بە راکرد رۆشتە لای:- بەرێز نامجون پیاوێک لەھۆش خۆی چووە ھاورێکەی ناوی تۆی ھێنا وتی جیمین .

نامجون ھەر گوێی لە ناوی جیمین'بوو رایکردە دەرەوە کە جیمین'ی بینی رۆشتە لای و گوێی لە دڵی گرت کە ھێواش لێی دەدا دەستەکانی خستە سەک یەک و پەستانی خستە سەر دڵی و ھاواری کرد پەیوەندی بە ئەمبۆڵاسەوە بکەن.

یەکێ پەیوەندی کردبوو ئەمبۆڵاس گەیشت بەرزیان کردەوە و خستیانە ئەمبۆڵاسەوە نامجون لەگەڵی رۆشت و بە تێیھیۆنگ'ی وت خۆی بێت.

Pov/taehyung

بە خێرای بەرێکەوتمە نەخۆشخانە ھەر کە گەشتم رۆشتمە ژورەکەی جیمین بەڵام لەوێ نەبوون پەرستارێک بە لامدا ھات.،

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now