^ part 14 ^

73 24 104
                                    

< تۆ تەنھا وەرە ئەگەر ھەواڵی مەرگی خۆمم پێبدەی من ھەر بۆت پێدەکەنم >

ڤین"م🐻💛

______________________________

ئیلیزا بە تەکسی بەرێکەوت بەرەو لای جیمین وە جیمین شڵەژابوو چۆن خۆی ئامادەکات چیبکات ئیلیزا بۆ دەچێتە لای ئەی بۆ تێی ھەواڵی نیە کە کارەکەی چارە کردوە یا نا مێشکی ئاڵۆز ببوو تا لە دەرگا درا و زانی ئیلیزایە.،

جیمین رۆشت دەرگاکە بکاتەوە لە دڵیدا وتی:-کە تۆ دێیت بەمن بێت ھەموو ماڵەکەم بکەم بە دەرگا.

ئیلیزا :- سڵاو جیمین .

جیمین :- سڵاو ئیلیزا چی بوە؟

ئیلیزا :- گەشتێکیان رێک خستوە بۆ تۆ وە نابێ بەتەنھا بیت بۆیە منیش دێم وە جین ھیۆنگ بلیتی بریوە ئێمەش  پێویستە بچینە بازاری و پێویستیەکان بکرین چونکە بەیانێ دەرۆین- ھەموو قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد-.

جیمین ھەر کە گوێی لە گەشتبوو وەک گوڵێکی تازە ئاو دراو گەشایەوە زانی تێی کارەکەی سەرکەوتوو بوە بەڵام بەسەر خۆی نەهێنا و وتی،.

جیمین:- بەڵام تۆ نەخۆشت هەیە هەروەها من حەزم بە گەشت نییە.

ئیلیز:- دەمت داخە بەڕێز کەس پرسی بە تۆ نەکردووە دێیت یا نا من دەچمە گەشت و نابێت بە تەنها بم تۆش بێ ئیشی ئیتر بۆ پاراستنی من دێیت لەگەڵم.

جیمین بە قسەکانی پێکەنی چونکە خۆی ڕاستی بابەتەکە دەزانێت ئیلیزاش سەیری کرد و وتی:- بۆچی پێ دەکەنی؟

جیمین:- لەبەر لەبەر ئەوەی تۆ ڕێگات لێ بڕیم بۆ ناڕەزایی دەربڕین، زۆر باشە خۆش دەبێ لەگەڵ تۆ بەڵام جارێ فەرموو ئاوێک بخۆرەوە .

ئیلیزا ئاوەکەی خواردەوە:- دەی با برۆین درەنگ دەکەوین.

سەرکەوتنە سەر ئۆتۆمبێلەکەو بەرێ کەوتن ئیلیزا دوبارە مۆڵ مۆڵ دەگەرا و سەیری جل و بەرگەکانی دەکرد چەندین جلییان کڕی وەک خۆشەویستێک دیار بوون کاتێک یارمەتی یەکتریان دەدا لە هەڵبژاردنی جلەکانیان، ئیلیزا کڵاوێکی لەسەر کرد و پرسیاری ڕای جیمینی کرد جیمینیش سەیری ئیلیزای کرد و سەیری کڵاوەکانی کردەوە کڵاوێکی هەڵگرت و کڵاوەکەی ئیلی لابرد و ئەوەی دانا کە هەڵیگرتبوو،.

جیمین بە چاوە پڕ لە خۆشەویستییەکانی لە ئیلیزای ڕوانی:- ئەوە جوانترە.

ئیلیزا کاتێک لە چاوەکانی جیمینی ڕووانی هەستێکی نامۆی بۆ درووست بوو لە خۆی دەپرسی:- بۆچی وەها سەیرم دەکات!؟ ئەو چاوانە!!! چ مانایەکی شاراوەی لە پشتە وەها دەگەشێنەوە؟!
ئیلیزا پەیوەندی نێوان چاوەکانی پچڕاند و سەیری ئاوێنەکەی کرد:- بەڵێ ئەوە جوانترە سپاس جیمینی - دەستی بردە سەر ڕوومەتی جیمین و ڕایکێشا-.

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now