^ part 8 ^

78 23 106
                                    

< سەیر کردنێکی چاوەکانت بۆن کردنێکت گرتنێکی دەستەکانت دەرمانی گشت دەردەکانمە >

ڤین"م🐻✨
________________________


بەیانی لەسەر خوانی بەیانی ئیلیزا بیری ھاتەوە دەربارەی جیمین بپرسێت .،

ئیلیزا :- نامجون بۆچی جیمین و تێیھیۆنگ تۆیان بە ھیۆنگ بانگ کرد ئایا لێت نزیکن؟

نامجون :- بەڵێ ئەوان کورانی باش و میھرەبانن.

ئیلیزا :- ئەو کورە تێیھیۆنگ زۆر سەیر رەفتار دەکا- خەریکی خواردنەکەی بوو-.

نامجون :- چی سەیر!؟ ناکا ئەوت بەدڵ بوبێ - چاوی لێ داگرت-.

ئیلیزا خواردنەکەی لە قورگی پەری و دەستی کرد بە کۆکین:- یـ یـ یاا ئۆپـ ااا چۆن وادەڵێی من یەک جار ئەوم دیوە.

نامجون دەستی کردە پێکەنین:- بەڵام شتێک ھەیە بە ناوی ئەشقی یەکەم نیگا.

ئیلیزا :- ئۆۆپاا ئاگادارت دەکەمەوە لەسەر ئەوە گاڵتەم پێ مەکە وە من ئەو کورە سەیرەم بە دڵ نیە- بە کەمێ تورەی-.

نامجون :- ھھھھ باشە بۆوا شڵەژاوی گاڵتەم کرد ، بەڵام ئەو سەیرە تەنھا تا جیمین دڵخۆشبکا.

ئیلیزا :- ئممم پێدەچێ ھاورێیەتیان پتەو بێت.

نامجون :- بێگومان ئەوان ھاو رۆحی یەکترن.

ئیلیزا :-  ھاورێیەتی لەو شێوەیەم بە دڵە ، ئۆۆپااا سوپاس کە تۆش بۆمن ھەیت.

نامجون :- ئایگۆ چەن کیوتە ئەم بچکۆلەیە من بۆتۆ لێرەم.

ئیلیزا چاوی لێ سوراند :- ئایش ناکرێ پێم نەڵێی بچکۆل!؟

نامجون :- ھەروا بانگت دەکەم تۆ بچکۆلەکەی منی ، دەی زوکە بابرۆینە نەخۆشخانە.

نامجون چوە سەیارەکەوە و دوای کەمێک ئیلیزاش چو ، بەرێکەوتن بۆ کارەکەیان .

‏꧂ئێمەی مرۆڤ ھەمو کاتێ پێویستمان بە ھاورێیەکی باش ھەیە بیرتبێت یەک ھاورێت ھەبێت بەڵام  بەوەفابێت و ھاورێی تەنگانە بێت  باشتر لەوەی ھاورێی زۆرت ھەبێ و تەنھا ھاورێی کاتە خۆشەکانتبن کە ھەستت کرد ھاورێکەت بەرێگای خراپەتدا دەبات تۆ دوو رێگات ھەیە یا ئەوەتا وەک ئەو بەو رێگایەدا دەرۆی و لەکۆتایدا زیانێکی گەورەت لێدەدات یان لە سەرەتاوە واز دێنی ھەرنا لە نیوەی رێگادا دەگەرێیتەوە کەمێ زیانەکەی کەمتر دەبێ لەسەرت بەڵام باشتر وایە بەباشی بیر بکەیتەوە و لە سەرەتای رێگاکەدا ئەو ھاورێیە بەجێ بھێڵی کە ھەڵەیە ئەگەر نەتتوانی ئەو بخەیتە سەر رێگا راستەکە ھەمیشە بەو پەری وریایەوە ھاورێ ھەڵبژێرە چونکە کاریگەری زۆری لەسەرت دەبێ ھاورۆحەکەت بدۆزەوە ئەو دەبێتە بەنرخترین꧁

ئیلیزا بە شێوەیەکی ئاسایی ھەفتەیەکی کاری بەرێکرد ئەمرۆ دوبارە دەبێت جیمین بێت و پشکنین بکات ، ئیلیزا لای نەخۆشە بچوکەکەی بو کە کچێکی بچوکی کیوتبوو تازە قژەکانی درێژ دەبونەوە کە بەھۆی شێرپەنجەوە ھەڵوەریبون کە ئیلیزا ھەموو پشکنینەکانی کچەکەی تەواو کرد ئەوی لای دایکی جێ ھێشت تا پشوو بدات و لە ژورەکە چوە دەرەوە زۆر دور نەکەوتەوە لە ژورەکە تێلی بۆھات لەلایەن سکرتێری نەخۆشخانەکە ئەوەی ئاگاداری تێل و ژوری نەخۆشەکانە.،

Two ways ( دوو رێگا )Où les histoires vivent. Découvrez maintenant