- دەپرسم..
+ بپرسە...- لە کەشێکی سارد بچمە ژێر ئاوێکی سارد بەسە تا دڵم بیبەستێ و ھەست بەو ئازارە نەکا کە پێی دەبەخشی؟
+ تۆ گەمژەی ئەوە ئەنجام مەدە...- ئەنجاممدا ئەوەی دەستم کەوت تەنھا سربوونی لاشەمبوو نەک دڵم ھەروەھا وابزانم بەم زوانە نەخۆش دەکەوم...
ڤیــن"م🐻✨
____________________________
بەیانی ئیلیزا زوو لەخەو ھەڵسا و خواردنی بەیانی خوارد و خواردنی بۆ نامجونیش بەجێ ھێشت لەگەڵ تێبینیەک کە نوسیبووی دەچێتە خانوەکەی ھەرکە گەیشت دەستی کرد بە پاک کردنەوە ، نامجون لەخەو ھەڵسا خۆی ئامادەکرد چووە خوارەوە تێبینی و خواردنەکەی بینی دەستی کرد بە خواردن ھێشتا تەواو نەببوو گوێی لە ھۆرنی سەیارەبوو کە خێرا خێرا لەسەر یەک لێی دەدا بە شێوەیەکی بێزارکەر بۆیە ھەڵسا رۆشت تا بزانێت چیە.،
نامجون :- ئەوە کێیە بەنەفرەت بی - ساتێک وەستا سەیری سەیارەکەی بەردەمی کرد- شوگا!!
شوگا :- سڵاوو - بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە-.
نامجون :- سڵاو بۆچی بەو شێوەیە ھۆرن لێدەدەی وەک ئەوەی ھاتبی بەدوای بوکدا.
شوگا پێکەنی:- ھھھ رۆژێک بۆ ئەوەش دەگەرێمەوە بەر دەرگاکەت نامجونی- چاوی داگرت-.
نامجون:- کەواتە ھەڵە نیم لە ھەستەکانی تۆ بەرامبەر ئیلی خوشکم.
شوگا نەرمە پێکەنینێکی کرد:- دڵنیابە ھەڵە نیت.
نامجون:- بروام پێتە بەڵام یەک ھەڵە بکەی بەرامبەری و دڵی بشکێنی سەرت لە لاشەت جیا دەکەمەوە.
شوگا :- ئاھـ زۆر ترسناکی بێ خەمبە برا -دەستی خستە سەر شانی وەک دڵنیایەک-.
نامجون:- ئێـھ ئەمە ناونیشانی خانوەکەی ئیلیزایە مادام تۆ لەگەڵیت مەھێڵە زۆر ماندوو بێت - پارپەیەک کاغەزی پێدا -.
شوگا :- بێگومان وادەکەم خوات لەگەڵ.
نامجون:- کاری گەمژانە نەکەی خوات لەگەڵ.
شوگا رۆشتە ئەو ناونیشانەی نامجون پێیدا لە دەرگایدا وەستا تا دەرگاکە کرایەوە لەلان دڵبەرەکەی بەڵام چ دڵبەرێک دڵبەرێکی تەر وەک ئەوەی مەلەی کردبێ تەر ببوو.،
شوگا:- ھھ ئیلی مەلەوانگەی ھەیە خانوەکەت؟
ئیلیزا چاوی لێ سوراند:- سڵاو لەتۆش بەڵێ ھەیەتی وەرە مەلە بکە - رێگای بۆ شوگا چۆڵ کەرد چونە ژورەوە-.
شوگا پێکەنی:- باشە ببورە بۆ وایت بۆ تەر بویت؟؟
ئیلیزا بە گوناحی دەستی بۆ چێشخانەکە درێژکرد:- خەتای ئەوبوو.
YOU ARE READING
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...