^ part 2 ^

121 33 34
                                    

«کاتی ئەوە ھاتوە لەسەر قاچەکانی خۆت بوەستی تۆ مەزنی !
تۆ دەتوانی »

ڤین"م 🐻
____________________________________

بەیانی...

بەیانیەکی نوێ بۆ کچە گەنجەکە ھێشتا لە جێگاکەیەتی زیاتر خۆی ئەخزێنێتە نێو جێگاکەی ئەیەوێ گەرمیەک بە لەشی ببەخشێ کەمێک چاوە رەشەکانی دەکاتەوە ئەزانێ بەیانیە و پێویستە ھەڵسێ و دەست بکات بە جێبەجێ کردنی ئەو بریارەی داویەتی.،

Pov/eliza

بەڵێ لە کۆتایا بەیانی ھات ئەو رۆژەی چاوەرێیم ئەمرۆ ئەم ماڵە پر لە کێشەیە بەجێ دەھێڵم خێرا ھەڵسام و چومە دەسشۆر گەرماوێکی کورت و رۆتینی بەیانیم کرد جلەکانم کردە ناو جانتایەک و لە ژورەکەم چومە دەرەوە ، ئایش دایکم بە ئاگایە نامەوێ دڵی بشکێنم دەزانم خۆشی دەوێم بەڵام لە بریارەکەم پاشگەز نابمەوە .

End pov eliza

شین ھای:- کچەکەم بۆ جلەکانت کۆ کردۆتەوە ؟- بە ترسەوە لە کچەکەی دەروانی-.

ئیلیزا :- دایکە وابزانم پێویست ناکا باسی بکەم.

شین ھای کەوتە سەر چۆک دەستی کردە گریان :-تکایە مەرۆ کچەکەم بێ تۆ ناژیم دوای داپیرە و باپیرەت تۆ کۆتا کەسی منی.

ئیلیزا :- وتم لە باوکم جیابەوە ئەو ئازارت دەدات نە ئەرکی ھاوسەرێک نە ئەرکی باوکێکی لە ئەستۆ نە گرتوە .

شین ھای:- ناتوانم کچەکەم ناتوانم.

ئیلیزا :- کەواتە منیش نابینیت ئیتر من ناتوانم لەگەڵ خێزانێکی بەو شێوەیە شێواو بژیم.

شین ھای :-تۆ زۆر بچوکی تکایە کچەکەم دەچیە کوێ ؟ چۆن دەژی؟

ئیلیزا :- من بچوک نیم ١٩ ساڵم دەتوانم کار بدۆزمەوە لەسەر قاچەکانی خۆم بوەستم .

شین ھای:- تکات لێدەکەم ھەرنا ئەو برە پارەیەم لێ وەر بگرە ئەمە ھی منە کچەکەم نەک ھی باوکت تکات لێدەکەم.

ئیلیزا :- بەڵام تۆ ھەر لە ژێر دەستی باوکمی نە پارەی ئێوە نە ھیچ شتێکی کەستانم ناوێت.

ئیلیزا ئیتر نەوەستا و بە تورەیەوە لە ماڵ چوە دەرەوە بێ ئەوەی گوێ بداتە ھاوارەکانی دایکی کە بانگی کچە تاقانەکەی دەکا تەنھا لەبەر کچەکەی ناتوانێ لە باوکی جیا بێتەوە چونکە ھەرەشەی لێ کردوە بە گیانی ئیلیزا ، کە لە ماڵ چوە دەرەوە ھاورێکەی لە پێش دەرگاکەبوو.،

ئیلیزا :- تۆ چی دەکەی لێرە- بە تورەیەوە-.

نامجون:- تۆ دوێنێ شەو وتت لە ماڵەوە دەرۆیت چاوەرێ دەکەی ئاوا لێت بگەرێم بکەویتە سەر شەقامەکان؟

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now