^ part 4 ^

122 38 132
                                    

< بێ ھیوا مەبە ، لوت بەرزیش مەبە
خودا لە چرکەیەک پێتی ئەبەخشێ،
ھەروەھا لە چرکەیەک لێتی وەردەگرێت >
" ڤین "
_____________________________________

جون جای:- خاتوو ئیلیزا .

ئیلیزا :- بەڵێ بەرێوبەر.

جون جای:- داوا کاریەکم لێت ھەیە وەک کارمەندێک.

ئیلیزا تۆزێ بیری کردەوە چارەی نەبوو:- فەرمو بەرێوبەر .

جون جای:- ئەمرۆ کارمەندێکی شەفتی شەوان ناتوانێ بێتە سەر کار ئەتوانی لە شوێنی ئەو بمێنیتەوە؟

ئیلیزا :- بۆچی؟ نەخێر با خۆی ئامادە بێت.

جون جای:- بەڵام دایکی لە نەخۆش خانەیە ئەگەر تۆ لێرە نەبی ئەو دەبێ دایکی جێ بھێڵێ.

ئیلیزا دڵی بۆ دایکی کارمەندەکە دەسوتا دایکی خۆی بیر ھاتەوە کە ناتوانێ لای بێت:- باشە من لێرە دەبم.

جون جای:- زۆر باشە سوپاس .

ئیلیزا :- شایەنی نیە.

ئیلیزا دوبارە رۆشتەوە ژوری خۆ گۆرینەکە جلی کارەکەی لەبەر کرد ھەر چەنە ماندوو بوو بەڵام لەبەر ئەو کارمەندە دەبو بمێنێتەوە ، ئیلیزا نامجونی بیرچوو مۆبایلەکەشی بێدەنگ کردبوو دوای ماوەیەک ئینجا نامجونی بیر ھاتەوە کە سەیری کرد نامجون زیاتر لە ٥ جار تێلی کردبوو ئیلیزا پەیوەندە کردەوە بە نامجون.،

ئیلیزا :- سڵاو ئۆپا .

نامجون :- تۆ لەکوێی؟ باشی؟ بۆ ھەڵت نەگرت؟ سەلامەتی؟ قسە بکە ئیلیزا .

ئیلیزا :- ھێی جا تۆ دەھێلی من قسە بکەم من باشم ئۆپا من لە کارم.

نامجون :- بەڵام ئێستا دەبێ تەواو بیت.

ئیلیزا :- ئۆپا ئەمرۆ لە شوێنی کارمەندێکم کە دایکی نەخۆشە دەمێنمەوە.

نامجون :- بۆچی دەبێ تۆ بمێنیتەوە؟

ئیلیزا :- بەرێوبەر داوای لەمن کرد.

نامجون :- ئەو بەرێوبەرەت ھیچ باش نایەتە بەر چاوم منیش دێم و دەمێنمەوە.

ئیلیزا :- نەخـــێــر ئۆپااا پێویست ناکا.

نامجون :- قسەم ناوێ.

نامجون تێلەکەی لەسەر ئیلیزا داخست و خێرا بەرێکەوت بۆ شوێنی کارەکەی ، لەو کاتەدا جون جای لە ژورەکەی ھاتە دەرەوە.،

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now