^ part 7 ^

68 23 102
                                    

< لەوانەیە گلەیی لە ھەندێ بارو دۆخی ژیانت بکەی بەڵام دواتر دەزانی چ حیکمەتێکیان تێدا بوە >

ڤین"م🐻✨
_________________________

ئیلیزا :- ئەوە کێیە؟ چیەتی؟

نامجون :-ئەو جیمین'ە پارک جیمین نەخۆشی دڵی ھەیە جارێکیش نەشتەرگەریم بۆی ئەنجام داوە.

ئیلیزا :- من ساڵێكە لێرەم سەیری ھەموو نەشتەرگەریەکانتم کردوە ئەمە نەبێت.

نامجون :- بیرتە یەکەم رۆژی نەخۆشخانەت من نەشتەرگەریم کرد ئەو کورەبوو.

ئیلیزا :- ئااھــ بیرم کەوتەوە.

نامجون :- پێویستە لە نەخۆشخانە بیھێڵمەوە بەھۆی ئەوەی ئاگاداری خۆی نابێت ئیلیزا تۆ دەبیتە پەرستاری جیمین بەباشی ئاگاداری دەبی.

ئیلیزا :- بێگومان وادەکەم.

نامجون :- کە خەبەری بویەوە ئاگادارم بکەوە کارم ھەیە دەرۆم.

ئیلیزا :- زۆر باشە وادەکەم.

ئیلیزا لە ژورەوە دانیشتبوو جیمین ھەر خەبەری نەبۆوە کەمێ چوە پێش دەرگای ژورەکە بەڵام لەناکاو کورێک بە خێرای ھات و سەیری ژمارەی ژورەکانی دەکرد ھاتە بەردەم ژورەکەی جیمین ویستی بچێتە ژورەوە ئیلیزا دەستی گرت.،

ئیلیزا :- بۆکوێ بەرێزم !؟

کورەکە:- بۆلای ھاورێکەم ئەو لێرەیە.

ئیلیزا :- ناوی چیە؟

کورەکە :- جـ جیمین پارک جیمین - شڵەژابوو -.

ئیلیزا :- باشە فەرموو.

کورەکە چوە ژورەوە خێرا دەستی جیمینی گرت فرمێسک بە چاوەکانیدا ھاتە خوارەوە .

ئیلیزا :- بەرێزم ئەو باش دەبێت بێ خەمبە دکتۆر نامجون بەو پەری توانایەوە ھەوڵ دەدات.

کورەکە :- سوپاس ھیوادارم ، وە تۆ پەرستاری نوێی ؟پەرستارەکەی جیمین لەکوێیە؟

ئیلیزا :- بەڵێ من نوێم ببورە نازانم پەرستاری پێشتری بەرێز جیمین کێ بوە.

ئەوان لەم قسانە بون جیمین ھێواش ھێواش چاوەکانی ھەڵدێنا .،

ئیلیزا :- ئۆھـ بەئاگا ھات ، تۆ ئاگاداریبە بانگی دکتۆر دەکەم - ئیلیزا بەخێرای رۆشت-.

جیمین :- من لەکوێم؟

کورەکە :- گەمژە وادەزانی لەناو فلمەکانین نازانی ئێرە نەخۆشخانەیە.

Two ways ( دوو رێگا )Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt