< رقـم لەخۆمە کە وێنە کێش نیم تا وێنەی روخسارە ناوازەکەت بکێشم >ڤین"م 🐻✨
______________________________
ئیلیزا نامەکەی بینی دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بریاریدا و نامەی بۆ ناردەوە :— نەخێر کارم نیە کاتژمێر چەن؟
شوگا کە نامەکەی بینی لە خۆشیا ھەڵدەبەزیەوە و دەیووت خۆشیدەوێم ئەویش خۆشیدەوێم پاشان وەڵامی دایەوە :- کاتژمێر ٧:٠٠ دێم بەدواتدا.
ئیلیزا کاتژمێر ٦:٠٠ رۆشتەوە ماڵەوە تا خۆی ئامادە بکات کە ئامادە ببوو پاش کەمێک گوێی لە دەرگابوو رۆشت کردیەوە.،
ئیلیزا لە دڵی خۆی:- ئەمە شوگایە بەراستی ئاھ دڵم ئەو زۆر ناوازەیە زۆر کەشخەیە جلەکانی زۆر بەجوانی لەگەڵ جەستە پیاوانەکەی رێک کەوتووە باور ناکەم بۆ چونە دەرەوەیەک ئاوا خۆی رازاندۆتەوە - شوگا ئەوی لە خەیاڵەكانی دەرکرد-.
شوگا:- تۆ ئامادەی؟
ئیلیزا :- ئاھ بەڵێ تەنھا شتێکم بیر چووە لە ژورەکەم ئێستا دێم.
شوگا رۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە ئیلیزا خێرا چووە ژورەکەی ھەندێ بۆنی ھۆشبەری لە خۆیدا دوبارە سوراوەکەی چاک کرد بۆ کۆتا جار سەیرێکی خۆی کرد پاشان رۆشتە خوارەوە ، شوگا لای باشترین و ناوازەترین چێشخانەی کۆریا وەستا کە تەنھا کەسانی خاوەن پایە و دەوڵەمەندکان بۆی دەچن ئیلیزا سەری سورما سەیرێکی شوگای کرد شوگا زەردەخەنەیکرد ئیلیزاش بێدەنگبوو ھیچی نەوت.
رۆشتنە ژورەوە گارسۆنەکە بانگھێشتی مێزێکی دوو کەسی کردن کە بە جوانترین شێوە رازێندرابۆوە لە چەندەھا جۆری خواردن و خواردنەوە شوگا کورسیەکی راکێشا تا ئیلیزا دابنیشێ پاشان خۆی لە بەرامبەری دانیشت.
ئیلیزا :- ئێرە زۆر جوانە.
شوگا:- بەناوبانگترین چێشخانەی کۆریایە.
ئیلیزا :- سوپاس چێشخانەیەکی سادە بەسبوو.
شوگا:- تۆ بە شایەنی باشترین و گرانبەھاترین شت و شوێن دەزانم خاتونە درەوشاوەکە.
ئیلیزا :- زۆر سوپاست دەکەم کورە قۆزەکە.
شوگا زۆر دڵخۆشبوو کە ئیلیزا شوێنەکەی بە دڵە دوای خواردن و داوا کردنی شیرینی لەوێ رۆشتن .
ئیلیزا :- رات چیە پیاسە بکەین بە ئۆتۆمبێل نەرۆین؟
شوگا:- ھەرچی تۆ بتەوێ.
کەوتنەرێ لە تەنیشت یەکتری شوگا ئەوەندە ئارامبوو ئەوەندە ھەستێکی خۆشی ھەبوو لە پەنای ئیلیزادا کە دەیوت ئەگەر لەپەنا دایکیشم بومایە ھەمان ھەستم دەبوو ، دەرۆیشتن بەسەر دوکانە جیاوازەکان و شوێنە گشتیە قەرەباڵغەكان کەش و ھەوا ساردی کردبوو شەو درەنگ ببوو شوگا ئیلیزای گەراندەوە ماڵەوە لەسەر رێگا گوڵ و شیرینیان کریبوو کە گەشتن شوگاش دابەزی گوڵ و شیرینیەکەی بردە ژورەوە داینا.،
KAMU SEDANG MEMBACA
Two ways ( دوو رێگا )
Fiksi Penggemarکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...