< دنیایەکی تایبەتم ھەیە لە پێکەنینەکانی وە ئاوازێکی تایبەت لە قاقاکانی >ڤین"م🐻✨
_______________________
شوگا :- من لە نەخۆشێک نادەم.
جیمین :- پشانت دەدەم نەخۆشێک چی پێ دەکرێت گەمژە- بە ھاوارەوە وتی-.
شوگا :- ھێی پەستان مەخە سەرخۆت لێرە لەھۆش خۆت بچیت ناتگەیەنمە نەخۆشخانە.
جیمین بزەیەکی لاری کرد و سەیری شوگای کرد:- دەتوانم بە ئەنقەست لەهۆش خۆم بچم ئاگاداربە!
شوگا دڵنیا بۆوە کە جیمین بە ئەنقەست وایکرد خەریکبوو شەق ببات:- بەراستی تۆ چ ترسناکێکی.
جیمین گوێی پێ نەدا:- کەواتە چیت دەوێ- بە ساردی وتی-.
شوگا :- بۆچی ئەوەندە بەدوای ئیلیزا دەکەوی؟
جیمین :- چونکە خۆشمدەوێ - بە ئاسایی وتی-.
شوگا پێکەنی :- تۆ ئیلیزا ھەرگیز - روخساری گرژ کرد - من ئەو بەدەست دەھێنم.
جیمین :- ھەرگیز ناتوانی ئەوە بکەی.
شوگا :- ئیلیزا بەتۆی وت خۆشیدەوێی؟؟
جیمین قسەی نەکرد تەنھا بە تورەی لێی دەروانی .
شوگا :- سەیرکە نەیوتوە.
جیمین :- بەڵام دەیڵێت.
شوگا :- کەواتە با بکەوینە پێشبرکێ بۆ بەدەست ھێنانی دڵی.
جیمین زەردەخەنەیکرد:- رازیم وە من دەیبەم.
شوگا زەردەخەنەیەکی لاری کرد:- دەیبینی- رۆشت پاشان جیمین رۆشت-.
ئیلیزا دوای ئەوەی جیمین رۆشت رۆشتە ماڵەوە یەکجار ماندوو ببوو لەبەر گەشتەکە و پاشان راستەوخۆ بۆ نەخۆشخانە و مانەوەی لەوێ کە رۆشتەوە گەرماوی کرد و خەوت تا نزیکەی کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە بێ ئاگا لە ھەمو شتێک بئ ئاگا لەوەی دوو کور لەسەر ئەو کێشەیانە و دەیانەوێ بە دەستی بێنن ئیلیزا دەکەوێتە نێوان دوو کەس دوو دڵ دوو رێگای دەبێت یان جیمین یان شوگا.
Pov/eliza
کە ھەڵسام سەیری کاتم کرد کاتێکی باش و زۆر خەوتوم ھێشتا نامجون نەگەراوەتەوە کەواتە با خواردن ئامادە بکەم و تۆزێ ماڵەکە پاک بکەمەوە کە لە گەشتبومە نامجون ماڵەکەی وێرانکردوە ئیتر ئەمە نامجونی شکێنەر و تێکدەرە ، دەستم پێکرد لە ژورەکەی نامجونەوە ھەموو جلەکانی لە ژورەکەی بڵاو ببۆوە گەرماوەکەی تێکدابوو کە لەوێ تەواوبوم رۆشتمە خوارەوە بۆ ژوری دانیشتن ئاھ ھەر جارێک خواردنی لێرە خواردوە ئاوا جێی ھێشتوە پاکەتی شیرینی و خواردنەکان قوتوی کۆلا و خواردنەوەکان ھەموی رێک لەوێ جێ ھێشتبوو دەستم پێ کرد ئێرەش تەواو کۆتا شوێن ماوە چێشخانەکە دەستم پێکرد خۆشبەختانە خواردنی ئامادە نەکردوە و ئێرەی وێران نەکردوە.
ESTÁS LEYENDO
Two ways ( دوو رێگا )
Fanficکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...