< تۆ ھەمو کاتێ زەردەخەنە نایابەکەتم پشان بدە منیش بەڵێن دەدەم ھەمو چرکە و ساتێ ئاشقت ببم >ڤین"م🐻✨
___________________________
بەیانی رۆژێکی نوێ ھەر کەسێک بە خەیاڵێک دەست دەکا بە رۆژەکەی بە ھیوای گەیشتن بە ئارەزوەکانیان ھەوڵدەدەن ، نامجون و ئیلیزا بەیەکەوە چونە نەخۆشخانە بابەتێک مێشکی ئیلیزای داگیر کردبوو بیری دەکردەوە بریاریدا بە نامجون بڵێت.،
ئیلیزا :- ئۆپا ئەوە شتێک.
نامجون :- چی شتێک؟
ئیلیزا :- بریارم داوە خانوێک بکرم.
نامجون روخساری گرژ کرد:- بۆچی ئایا تۆ لەگەڵم ئاسودە نیت؟
ئیلیزا :- ئۆپاا ئەوە چ قسەیەکە بێگومان ئاسودەم تەنھا نامەوێ ئیتر بار گرانیبم لەسەرت.
نامجون :- ئیلیزا تۆ بارگرانی نیت.
ئیلیزا :- نامجون بیرتە کە ھاتم بەو مەرجەبوو کە رۆژێک من کار و ماڵی خۆمم دەبێت.
نامجون :- کەلە رەق دەمەوێ بمێنیتەوە بەڵام چۆنت پێ خۆشە وابکە.
ئیلیزا :- سوپاس ئۆپا من چاوەرێی پەیوەندی خاوەنی خانوێک دەکەم.
نامجون :- خانوی کێ؟
ئیلیزا :- ئەوەی گەرەکێک لە دوای ماڵەکەی تۆیە خانوەکەی دەفرۆشت منیش قسەم لەگەڵ کرد کە دەمەوێ لێی بکرمەوە.
نامجون :- شوێنێکی باشە لە منیشەوە نێزیکیت .
ئیلیزا و نامجون گەیشتنە نەخۆشخانە ھەر یەکیان بەلای کاری خۆیدا رۆشت ، جیمین بەیانی زوو ھەڵسابوو لەگەڵ تێیھیۆنگ خۆیان گەیاندە نەخۆشخانە جیمین پەیوەندی بە ئیلیزاوە کرد کە بێت و پشکنینی بۆ بکات تێیھیۆنگ رۆشتە لای نامجون لە دەرگایدا رۆشتە ژورەوە.،
تێیھیۆنگ :- سڵاو ھیۆنگ .
نامجون :- سڵاو تێیھیۆنگ چی تۆی ھێناوەتە ئێرە؟
تێیھیۆنگ :- ھیۆنگ داوایەکم ھەیە .
نامجون :- داوا بکە تێی.
تێیھیۆنگ :- من نیگەرانم دەربارەی جیمین .
نامجون :- بۆچی ؟ جیمین شتێکی لێ ھاتوە؟
تێیھیۆنگ :- ئەو دەرمانانەی دەیخوات کاریگەری لەسەر گەدەی دەبێت وادەکا خواردن نەخوات یان کە دەشیخوات دەیھێنێتەوە .
نامجون نیگەران بوو:- بەراست لە کەیەوە بەو شێوەیەیە؟
تێیھیۆنگ :- ھەمو کاتێ وابوە بەڵام ماوەیەکە زیاتر کاریگەری ھەیە.
نامجون تۆزێ تورەبوو:- کەواتە بۆچی ئێستا دەیڵێی ؟ دەبو لە سەرەتاوە قسە بکەن.
تێیھیۆنگ :- بەڵام جیمین وتی سەلامەتە و نایەوێت پێت بڵێ.
KAMU SEDANG MEMBACA
Two ways ( دوو رێگا )
Fiksi Penggemarکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...