<مرۆڤەکان شایەنی گۆرانن>ڤین"م🐻✨
_________________________
بەیانی....
شوگا چاوەکانی کردەوە دەستی بۆ پێشەوە برد بەڵام دەستی بەر ھیچ نەکەوت باوشی چۆڵبوو خێرا چاوی کردەوە و ھەڵسا لەسەر جێگاکەی کەسی لە ژورەکە نەبینی ھەتا و رۆشتە خوارەوە ھەموو شتێک بێدەنگبوو تا گەیشتە دەرگای چێشتخانەکە بۆنێکی خۆش دەھات بینی ئیلیزا خەریکی ئامادەکردنی خوانی بەیانیە بێ ئەوەی ئیلیزا ھەست پێ بکا رۆشتەوە سەرەوە و خەوتەوە.
ئیلیزا دوای ١٥ دەقە تەواو بوو لە ئامادە کردنی خوانی بەیانی رۆشت تا شوگا خەبەر کاتەوە کە ئەوەنە بە جوانی خەوتبوو لە تەنیشتی دانیشت .،
ئیلیزا :- شوگا شوگا خۆشەویستم دەی ھەڵسە- شوگا نەجوڵا- ئاھ دەی شوگا.
*شوگای پشیلە ئەوەنە زوو خەوی لێ کەوتەوە
شوگا بەخەبەر ھات بەڵام بە ئەنقەست ھەڵنەدەستا ئیلیزاش بەردەوامبوو لە بانگ کردنی.،
ئیلیزا :- ئاھ من دەمرم لەگەڵ ئەو پشیلەیە شوگا ئەگەر ئاوابێت من شوت پێناکەم ھەڵسانت زۆر قورسە.
شوگا کە گوێی لەوەبوو خێرا ھەڵسایەوە:- شو نەکردنی چی من بەخەبەرم.
ئیلیزا بەزۆر پێکەنینی گرتبوو پشتی لە شوگا کرد:- من بریاری خۆمم داوە.
شوگا ھەڵسا و لە دواوە لە باوشی گرت:- تۆ دڵنیای؟
ئیلیزا :- بەڵێ بەرێز پشیلە.
شوگا دەستی خستە ژێر قاچی و دەستێکی لە پشتی گیر کرد و بەرزی کردەوە:- تۆ ئەڵقەی منت لەدەستە ئەمە مانای ئەوەیە تۆ نیشان کراوی بۆمن تۆ ھی منی ئەوەی لێت نزیک بێتەوە قیامەتی لەسەر زەوی پشان دەدەم.
ئیلیزا دەستی لە ملی ئاڵاند :- خواردن ئامادەیە سارد دەبێتەوە.
شوگا:- ئۆھـ ورچە برسیەکەم با برۆین- بەرێکەوتە خوارەوە.
ئیلیزا :- چی!!؟ چی !؟ و ورچ چی دەڵێی؟؟
شوگا:- ھھ تۆ دایمە برسیت کەواتە ورچەکەی منی.
ئیلیزا :- تۆش پشیلەی.
شوگا ئیلیزای لەسەر کورسیەک دانا:- شازادە من مایە پوچ دەبم بەھۆی زۆر خۆری تۆوە.
ئیلیزا روخساری گرژ کرد:- کەواتە پاشگەز ببەوە .
شوگا دەستی کردە پێکەنین:- چەن جوانیت کە تورە ئەبی کیوتی من.
ئیلیزا دەنگی نەکرد دەستی کرد بە خواردن .
شوگا:- شازادە تۆ خۆت ئامادە بکە من ئێرە کۆ دەکەمەوە و قاپەکان دەشۆم.
![](https://img.wattpad.com/cover/327092253-288-k59247.jpg)
VOUS LISEZ
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...