<تا ماچی جەستەیەکی بێ گیان نەکەی
نازانی لە دەستدانی واتا چی >ڤین"م🐻✨
________________________
ئیلیزا :- ئـ ئۆپا ئەوە ئەوە ماڵی ئێمەیە!! چی چیبوە ؟؟بۆ وەڵام نادەیەوە؟؟ ئۆپا چیبوە دایکم شتێکی لێ ھاتوە!؟؟
ئیلیزا لە دورەوە ماڵی خۆیانی دیت بەڵام چۆن پربوو لە خەڵک ئەمبۆڵاس و پۆلیس دانیشتوانی گەرەکەکە ھەموو لەوێ کۆ ببوونەوە ئیلیزا ترس ھەموو جەستەی داگرت مێشکی بۆ دایکی چوو نەکا باوکی شتێکی لێ کردبێ تەواو ترسابوو ، ھەرکە وەستان ئیلیزا ھاتە خوارەوە خێرا رایکردە ژورەوە بەناو پۆلیسەکاندا رۆشتە ناوەراستی ھۆڵە گەورەکە بەڵام چی بینی فرمێسک لە چاوەکانی ھاتە خوارەوە کە بینی پەرۆیەکی سپی دەدەن بەسەر جەستە و دەم و چاوی دایکیدا رایکردە لای جەستەکە ھاواری ناوی دایکی دەکرد و بە کوڵ دەگریا پۆلیسەکان دەیانویست دوری خەنەوە نامجون رێگەی لێ گرتن وتی لێی بگەرێن .
ئیلیزا پەرۆیەکەی لەسەر روخساری دایکی لابرد بە ھێواشی ماچی ئەو روخسارە ساردەی دەکرد لەو چاوانەی دەروانی کە داخرابوون بۆ ساتێک نەیکردەوە سەیری چاوەکانی کچەکەی بکات کە ئەوەندە لێی دوربوو کە پارایەوە بەڵام لای دایکی نەمایەوە ئەمجارە ئیلیزا جەستە بێ رۆحەکەی دایکی توند لە باوش گرتبوو دەستی کردە گریانێکی بە کوڵ تا پیاوێک ھات ئەویش گریا و ناوی دایکی ئیلیزای دێنا کەس نەبوو لە باوکی زیاتر ، ئیلیزا بە چاوە سورەکانی سەیری باوکی کرد جەستەکەی دایکی دانا و پاڵی بە باوكیەوەنا.
ئیلیزا :- دورکەوە دورکەوە بەنەفرەتبیت ئەمە بەھۆی تۆوەیە دڵنیام دڵنیام - سەری بەرز کردەوە- پۆلیس پۆلیس من سکاڵام ھەیە ئەم پیاوە بەرن ئەمە تاوان بارە - وەک شێت ھاواری دەکرد-.
نامجون ھات ئیلیزای خستە باوشی:- چیدەکەی ئیلیزا ؟
ئیلیزا :- ئۆپا ئۆپا ئەو وایکرد ئەو دایکمی کوشتوە دڵنیام تکایە بیگرن بیگرن ئەو تاوان بارە - لەگەڵ ئەم قسانە بەھۆی ھاوار و زەختی زۆرەوە لەھۆش خۆی چوو-.
دوای نزیکەی کاتژمێرێک ئیلیزا بەخەبەرھات سەیری کاتژمێری کرد ٢:٤٥ خولەکی شەوبوو لە دڵی خۆی وتی:- ئەمانە خەو بون تکایە با خەون بوبن تکایە با خەوێکی ناخۆش بوبن تکایە خوایە گیان دایکم ھیچی بەسەر نەھاتبێ .
بەڵام چاوەکانی بە ژورەکەدا گێرا ئەمە ماڵەکەی خۆی نەبوو بەڵکوو ئەو ژورەبوو کە تێیدا گەورەبوو ئەو ژورەبوو کە دایکی تێیدا خەواندی و ھەڵیسەند لە خەو و نازی پێ دەدا زانی ھەموو ئەوانە خەو نەبووە بەڵکو روداوێکی نەفرەتیە بەسەری ھاتوە دوبارە فرمێسکەکانی رێچکەی خۆیان گرت و دەستی کردە گریان و ھات و ھاوار نامجون ھاتە ژورەوە لە باوشی کرد تا تۆزێ ھێمنی بکاتەوە .

VOUS LISEZ
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...