< ئەشق ئـەو هـەستــەی نازانــی چۆن دروســت دەبـێـت >
ڤیــن"م🐻✨
_____________________________
جین :- ئای من برسیمە تێیھیۆنگ لەکوێ مایەوە؟
ئیلیزا :- ئەو لێرە دەبێ کەمێتر بەرگە بگرە پاشان لە خواردنە بەتامەکانی من و جیمین خۆت تێر بکە.
جین :- ھەرچەن بەتام بێت ناگات بە ھی من- بە لەخۆباییەوە وتی-.
نامجون :- جیمین ئەوە جلی منە لەبەرت؟!
جیمین : ھیھی بەڵێ ھیۆنگ .
شوگا چاوەکانی کرانەوە خێرا سەیری جیمینی کرد دەیوت بۆچی جلی ئەوی لەبەر کردوە .
ئیلیزا :- لەکاتی ئامادە کردنی خواردن تۆزێ یاریمان کرد جلەکانمان پیسبوو بۆیە پێمدا.
نامجون :- ھھھ منداڵینە .
جین :- ھەرگیز گەورە نابن.
شوگا ھەمو کاتەکە لە ئیلیزای دەروانی لە پێکەنینەکانی ورد دەبۆوە کە جار جار ئیلیزا چاوی دەچووە سەر شوگا دڵی خێرا لێیدەدا بە شێوەیەک ئەیویست لە قەفەسەی سینەی بێتە دەرەوە ، شوگا بەردەوامبوو لە وتنی تۆ ھی منی ئەبێت خۆشەویستی من بیت خۆشەویستە ناوازەکەم بۆ ئەو رۆژە ئەژیم کە پێمان ئەڵێن پیرۆزی یەکتربن لە خەیاڵەكانی ھاتە دەرەوە بە دەنگی دەرگا.
جیمین دەرگای کردەوە تێیھیۆنگ راستەوخۆ لە باوشی کرد .،
جیمین :- ئەی ھاوار ناوەستی لەوەی ئاوا خۆتم بۆ فرێ بدەی وەک بەشەر باوشم پیاکە.
تێیھیۆنگ :- بەڵام تۆ پێم دەڵێی بونەوەری سەیر کەواتە ئەنجامەکەی ئەمە دەبێت وەک بونەوەرێکی سەیر رەفتار بکەم - چوە سەر پشتی- دەی بمبە ژورەوە.
جیمین تێیھیۆنگی بردە ژورەوە لە کاتێکا لەسەر پشتی بوو ھەر کە گەیشتن تێیھیۆنگ ھاواری کرد.،
تێیھیۆنگ :- سڵاو ھەوادارە سەر سەختەکانم.
ھەموان پێکەنین بەو ھەڵسوکەوتەی تێیھیۆنگ.
ئیلیزا :- ھێی ھێی ماندوی دەکەی تێی.
نامجون :- گەمژە وەرە خوارەوە.
جین :- واز لەو ھاورێیە رۆحیانە بێنن.
شوگا :- ئەوان ھاورێن؟
جین :- بەڵێ بەڵام وەک رۆحێکن لە دوو جەستەدا وەک بران تەنانەت بەیەکەوە دەژین.
شوگا زەردەخەنەیکرد بۆ کیوتی ئەو دوانە لە دڵیدا وتی جیمین دڵنیام دڵت زۆر باش و میھرەبانە ببوورە بەڵام ناتوانم دەستبەرداری ئیلیزابم بۆتۆ .
کە ھەموان کۆ بونەوە رۆشتنە سەر خوانەکە و دەستیان کرد بە خواردن و قسە کردنێکی پر لە پێکەنین و گاڵتە جار جار جین"یان تورە دەکرد بەوەی خواردنەکانی ئیلیزا و جیمین خۆشترە لەھی ئەو .
شوگا :- نامجون تکایە گڵاسێک ئاوم پێ دەدەی.
نامجون قسەی نەکرد ھەموان ھاواریان کرد :- نەخێر.
شوگا حەپەسا:- بۆچی؟؟!
جین :- ئەو شکێنەرە ئێستا یان ئاوەکە دەکا بەسەرتدا یان گڵسەکە دەشکێنێ.
ئیلیزا :- من پێتی دەدەم .
شوگا :- سوپاس.
نامجون :- ھاورێیان ئێوە زیادە رەوی دەکەن.
تێیھیۆنگ :- ھیۆنگ بەرای من راست دەکەن.
دەستیان کردە پێکەنین دوای خواردن لە ھۆڵە گەورەکە دانیشتبوون سەیری فلمیان دەکرد قسەیان دەکرد و باسی بابەتی جۆراو جۆریان دەکرد و پێدەکەنین بەدەم شیرینی خواردنەوە ھەموان زۆر دڵخۆشبوون ، تەنھا بۆ شوگا ئەزمونێکی نوێبوو راستە تێکەڵە و ھاورێی ھەبوو بەڵام ھەرگیز ئاوا لەگەڵیان کۆ نەبوبۆوە ئەمرۆی زۆر جیاوازتربوو لە رۆژەکانیتری ، تا کات درەنگ بوو بەردەوامبوون پاشان ھەمویان رۆشتنەوە ئیلیزا و نامجون چێشخانەکە و ھۆڵەکەیان پاک کردەوە .
نامجون :- کارێکی ناوازەت ئەنجامدا ئیلی .
ئیلیزا :- ھیچم نەکردوە ئۆپا.
نامجون :- ئیلیزا شتێک بڵێم؟
ئیلیزا :- بیڵێ ئۆپا.
نامجون :- تۆ ھەستت کردوە شوگا زۆر سەرەنجی تۆی دەدا؟
ئیلیزا :- یا قسەی بێمانا تەنھا رێکەوت بووە.
نامجون :- ئەمە چەن جارێک رویدا رێکەوت نەبوو لەھەمان کاتدا چی تێدایە ئەگەر تۆی بە دڵ بێت ئەی تۆ ئەوت بە دڵ نەبوو؟
ئیلیزا :- ئۆپاا تکایە بەو شێوەیە نیە تەنھا گاڵتەم دەکرد بۆ بە دڵ بونی دەی شەوشاد- رۆشت و رێگای نەدا نامجون قسە بکات-.
نامجون لە دڵی خۆی:- شوگا کورێکی باش و بەرەوشتە ئەگەر تۆی بەدڵبێت بێگومان یارمەتی دەدەم تا تۆش خۆشت بوێ- پاشان رۆشتە ژورەکەی-.
شوگا و جیمین لەھەمان کاتا لەسەر جێگاکانیان چوبوونە خەیاڵێکی قوڵەوە بێگومان ھەردوکیان خەیاڵی یەک کەس دەکەن «ئیلیزا » بیریان دەکردەوە کە چۆن خۆشیان ویستووە چۆن ئاشقی بوون ئەی چیبکەن تا بەدەستی بێنن.
ئەشق"
پەیوەندیەکی لەناکاوی ئاڵۆزە نازانیت بۆ ئاشق بویت؟
کەی ئەو ھەستە دروست بوو؟
بۆ دروست بوو؟
لە پرێکدا ئینسانێک لە سوتفەیەکی زۆر سەیری جادو ئاسا دێت و تا قوڵای دڵ دەروات ھەمو شتێک دەگۆرێت تەواوی ئارەزوەکانت دەگۆرێت تەنھا بۆ ئینسانێک بۆ کەسێک ،
ئیتر تەواوی دڵت لای یەکێکە لای پێکەوە بونێکە لای ئەشقێکی سەرشێتە.____________________________
چێژببینن❤️🔥🥀
YOU ARE READING
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...