^ part 18 ^

58 12 8
                                    




< لەوانەیە وشەیەکی ئاسایی لە زاری مەعشوقەکەت رۆمانسی ترین وشەی دنیا بێت لات >

ڤین"م 🐻✨

_______________________________


ئیلیزا تێلی بۆ ھات بە دڵخۆشی وەڵامی دایەوە- سڵاو ئوپپا.

نامجون :- سڵاو ئیلی گەشتەکەت چۆنە؟

ئیلیزا:- زۆر باشە ھەموو شتێکی ئێرە جوان و دڵرفێنە.- سەیری جیمینی کرد -

نامجون :- ھیوادارم بەباشی پشوو بدەیت ھەواڵێكم بۆت ھەیە.

ئیلیزا :- ھەواڵ !؟ بڵێ ئوپپا.

نامجون :- روبی حاڵی باش نیە من و شوگا بەیانی نەشتەرگەری بۆ دەکەین.

ئیلیزا :- چ چی روبی!؟ بەڵام من لەوێ نیم ئەو نەخۆشی منە من بەیانی دەگەرێمەوە.

نامجون :- مەگەرێوە ئێمە چارەی دەکەین تەنھا بە پێویستم زانی پێتی بڵێم.

ئیلیزا :- نەخێر نەخێر من ھەر دەگەرێمەوە.

نامجون :- کەواتە دوای نیوەرۆ نەشتەرگەریەکە ئەنجام دەدەم تکایە سەلامەتبە خوات لەگەڵ.

ئیلیزا :- خوات لەگەڵ تکایە ئاگاداریبن.

جیمین :- چیبووە ئیلیزا روبی چی بەسەر ھاتوە؟

ئیلیزا :- بەیانی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت پێویستە بگەرێینەوە ببوورە گەشتەکەم لێت تێکدا.

جیمین :- ئەو قسەیە مەکە دوو رۆژ لەگەڵ تۆ لێرە باشتربوو وەک لە ھەفتەیەک بەبێ تۆ لێرە .

ئیلیزا :- سوپاس جیمین .

جیمین :- مادەم بەیانی دەگەرێینەوە با بچینە کەنار دەریا و لە کەنارەکەش خوانی ئێوارە بخۆین.

ئیلیزا سەری لەقاند و بەرێ کەوتنە کەنارەکە تا گەیشتن خۆر خەریکبوو ئاوا دەبوو رەنگێکی پرتەقاڵی بەخشیبوو بە ئاسمانی شین جوانتری کردبوو وە ھەوایەکی فێنکی ھەبوو ئیلیزا سەیری خۆرەکەی کرد تا ئاوابوو پاشان سەیری تەنیشتی کرد جیمینی لێنەبوو ئاوری دایەوە جیمین لەسەر چۆک دانیشتبوو.،

ئیلیزا سەری سورمابوو :- چیدەکەی جیمین !؟

جیمین سەیری چاوەکانی دەکرد و جوڵەی نەبوو.،

ئیلیزا :- ھێی جیمین چیدەکەی!؟؟

جیمین بەخۆ ھاتەوە قتویەکی دەرھێنا لە گیفانی:- ئەم دیاریە بچوکە بۆ تۆیە - خرخاڵێكی ناسکبوو پێک ھاتبوو لە زنجیرێکی باریک کە پەپولەیەکی پێوە پەیوەست بوو کردیە قاچی ئیلیزا و ھەستایەوە -.

ئیلیزا :- تۆ بۆوا خەیاڵت دەروات ھھھ زۆر سوپاس زۆر جوانە .

جیمین :- ھەمو شتێ شایەنی تۆیە - زەردەخەنەی کرد -کەواتە با خواردنی ئێوارە بخۆین .

Two ways ( دوو رێگا )Onde histórias criam vida. Descubra agora