< چەندە ناوازەیە چەندە سەیر و نامۆیە ھەستەکانم لە نزیکتەوە بۆچی پێشتر ھەستم نەکردبوو >
ڤین"م🐻✨
_________________________
نامجون لە نەخۆشخانەبوو یەکێک لە دەرگای ژورەکەیدا فەرمووی لێکرد.،
نامجون :- بەخێربێی شوگا.
شوگا:- سوپاس ئیلیزا چۆنە؟؟
نامجون :- تەندروستی باشە بەڵام دڵتەنگە زۆر خەم دەخوا -ھەموان وادەزانن ئیلیزا نەخۆشە تەنھا نزیکەکانی دەزانن دایکی لەدەست داوە-.
شوگا:- بۆچی ناگەرێتەوە نەخۆشخانە لەگەڵ کاردا سەرقاڵبێت باشترە.
نامجون :- زۆر ھەوڵدەدەم زۆر بەڵام نایەت.
شوگا:-پرسیارێک ئیلیزا ئارەزوی ئەوە دەکات ببێتە یاریدەدەری نەشتەرگەری؟
نامجون :- بەڵێ بۆچی؟
شوگا:- من ھێشتا دەستەیەکم نیە خەریکم پێکیان دەھێنم دەمەوێ ئیلیزاش لە دەستەکەم بێت.
نامجون :- بەڵام ھیچ شارەزاییەکی یاریدەدەری نەشتەرگەری نیە.
شوگا:- تەنھا رازی بێت بێ خەمبە فێری دەکەم و یارمەتی دەدەم.
نامجون :-ئەمە ھەلێکە بەکاری بێنم بۆ ئەوەی بگەرێتەوە زۆر باشە.
شوگا لە دڵی خۆی ئەمە ھەلێکە تا کاتی زیاتری لەگەڵ بەسەر بەرم:- کەواتە پێی بڵێ .
شوگا رۆشت و نامجون دەستی کردەوە بە کار تا کاتی رۆشتنە ماڵەوە لە نەخۆشخانە رۆشتە دەرەوە خواردن و ساردەمەنی و کێکی پرتەقاڵی کری و بەرێکەوتە ماڵەکەی ئیلیزا ، کە گەیشتەوە ماڵەوە دەرگای کردەوە و بە دەنگ ھاواری کرد.،
نامجون :- ئیلیزا ئیلیزا بچکۆلەکە لەکوێی؟
ئیلیزا لەسەر قەنەفەکان پاڵکەوتبوو بەبێزاری ھەڵسا رۆشتە لای:- یااا ئۆپا ئەڵێی مناڵی تۆم کە دێیتەوە بۆ ھاواری ناوم ئەکەی!؟؟
نامجون :- مەیدە بە چاوما کە ژن و منداڵم نیە.
ئیلیزا :- بەڵێ پیربووی ژنێک بێنە و واز لەمن بێنە.
نامجون :- واتا لێم بێزاربووی باش ئیتر وازت لێدێنم.
ئیلیزا :- ھێی ھێی وانیە ئۆپاااا بێزاربوونی چی !! تۆ نەبی من چیبکەم؟-لێوی ھێنابووە خوارەوە خۆی گوناح کردبوو-.
نامجون :- باش خۆت مەکە پشیلە وەرە کێکی پرتەقاڵ و ساردەمەنیم ھێناوە.
ئیلیزا :- باشترین ئۆپاا کێکە دڵخوازەکەمی ھێناوە.
بەیەکەوە دانیشتن و خوانی ئێوارەیان خوارد دواتر نامجون پێداگربوو کە ساردەمەنی و کێکەکە ئامادە بکا ئیلیزاش لە ھۆڵەکە چاوەرێی دەکرد و خستبویە سەر فلمێک تا سەیری بکەن.
![](https://img.wattpad.com/cover/327092253-288-k59247.jpg)
VOUS LISEZ
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...