^ Part 15 ^

79 23 102
                                    

< هەرگیز نەکەی هەلەکان لەدەست بدەی زوو پێشرەوی بکە پێش پەشیمان بونەوە>

ڤین"م🐻✨

______________________________


جیمین ویستی ئیلیزا خەبەر کاتەوە ئەیوت چۆن دڵم بێت خەبەری کەمەوە:- ئیلیزا ئیلی ھەڵسە گەیشتین.

ئیلیزا کەمێ جوڵاو چاوەکانی کردەوە:- چیبوە جیمین ؟

جیمین :- زۆر خەوتی خاتونی خەواڵو ھەستە گەیشتین.

ئیلیزا :- باشە باش ھەڵسام.

کە رۆشتنە خوارەوە و لە فرۆکە خانە چونە دەرەوە یەکەم کار رۆشتنە میوان خانەیەکی کەنار دەریا وە ژورێکیان گرت ھەمو ژورەکانیان وەک خانویەکی بچوک وابو کە پێک ھاتبوو لە دوو ژور و ھۆڵێکی گەورە و گەرماو.،

ئیلیزا :- ئێرە خۆشە ئاھـ ماندوم.

جیمین :- بێگومان زۆر ناوازەیە کەش و ھەواکەی لەھی کۆریا زۆر جیاوازە - روی لە ئیلیزا کرد- جانتاکەت ئەبەمە ژورەکەت .

ئیلیزا :- زۆر سوپاس جیمین ماندو بویت- دوای کەوت بۆ ژورەکەی-.

جیمین :- تکا دەکەم خاتونی بچوک.

ئیلیزا :- ھێی بە بچوک بانگم نەکەی.

جیمین :- بەڵام لەمن بچوکتری.

ئیلیزا :- ھەرچیەک بێت .

جیمین جانتاکەی دانا و پێکەنی:- منیش ژورەکەم رێک دەخەم و دواتر بۆ خوانی ئێوارە دەچینە خوارەوە.

ئیلیزا :- زۆر باشە.

ھەریەکیان ژورەکانیان رێک خست و خۆیان ئامادە کرد بۆ خوانی ئێوارە چونە خوارەوە لە دەرەوەی میوان خانەکە خواردنیان خوارد لە کەشێکی فێنک و ئارام پاشان کەمێ لە کەنار دەریاکە مانەوە ئیلیزا سەیری مانگی دەکرد وە جیمین سەیری مانگەکەی بەر دەمی دەکرد تا مانگی ئاسمان رۆشتە ژێر ھەورەکان و تاریکای بە دەریا درەوشاوەکەدا.،

ئیلیزا :- ئاھـ مانگی جوان خۆی شاردەوە دوبارە- چاوی داخست و شنە بایەک لە روخساری دەدا-.

جیمین :- واز لە مانگ بێنە بروات ئەمشەو تۆ بمێنەوە- بە منگەوە وتی بەڵام بەس بوو تا ئیلیزا گوێی لێبێت-.

ئیلیزا چاوە داخراوەکانی کردەوە و سەیری جیمینی کرد چاوەکانی لەھی جیمین گیر بون:- و وتت چی جیمین .

جیمین بەبێ ھۆشی :- ھیچم نەوتوە.

ئیلیزا :- بەڵام بیستم قسەیەکت کرد.

جیمین چاوەکانی لەھی ئیلیزا لادا و سەیری بەردەمی کرد:- ئا ھیچ چیم وتوە دەی با برۆینەوە بەیانی گەشتەکە بە تەواوی دەست پێدەکا -ھەستایەوە-.

‏Pov / jimin

بەیانی لەخەو ھەڵسام لەسەر جێگاکەم تۆزێ بیرم کردەوە ئاھـ من لە گەشتم لەگەڵ ئیلیزا بەراستی وەک خەون وایە ئەمە ھەستێکی خۆشە دوای خۆ ئامادە کردنم لە دەرگای ژورەکەی ئیلیزامدا بەڵام دەنگی نیە دیارە ھێشتا خەوتوە ئایش خەوی چەن قورسە جا ئەوە ببێتە ھاوسەرت ئەتکوژێ لە برسا ، ویستم من خواردن ئامادە بکەم بەڵام کە چومە ھۆڵەکە مێزێکی پر لە خواردنم بینی وە ئیلیزا سەیری کردم.،

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now