^ Part 21 ^

28 10 8
                                    



< لە هەندێک حاڵەت ئیرەیی بردنیش رەوایە>

ڤین"م🐻✨

_____________________________


ئیلیزا بە راکردن رۆشت و شوگا لەدوای کە نەیدەزانی چی رودەدات ، ئیلیزا سەرزەنشتی خۆی دەکرد دەیوت :-  لەبەرچی پشکنینم بۆی نەکرد هێشتم ئاوا بروا بۆ پرسیارم لە دەرمانەکانی نەکرد بۆ ئاگاداری نەبووم باشتر من زۆر کەمتەرخەمم.،

ئیلیزا گەیشتە ژورەکەی جیمین خێرا رۆشتە لای و دەستی کرد بە دانانی ئۆکسجین و پشکنین کردن بۆی سەیری کرد لێدانی دڵی زۆر خراپ نیە بەڵام نەوەستا لە چارەسەر تا لێدانی دڵی بەتەواوی ئاسایی بۆوە ، ئیلیزا ھەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە و دەرزی ئارام کەرەوی لێدا و لای دانیشت دوای ئەوەی تێلی بۆ تێیھیۆنگ کرد .

شوگا ھەموو کاتەکە لە ژورەکەبوو کە زانی لێدانی دڵی زۆر خراپ نیە دڵی خۆی وتی:- ئەمە بە ئەنقەست وای کردووە تا ئیلیزا لەگەڵم نەیەت ئای لەم نەخۆشە پێویستی بە دەرسێک ھەیە -کە ئیلیزا دانیشت شوگا چوە لای-.

شوگا :- ئێستا ئەو سەلامەتە برۆین بۆ خوانی نیوەرۆ؟

ئیلیزا :- بێگومان نەخێر ببورە ناتوانم نەخۆشەکەم جێ بێڵم - لەو کاتە تێیھیۆنگ خۆی کرد بە ژوردا-.

تێیھیۆنگ :- ئیلیزا ئیلی براکەم چۆنە ئایا باشە - زۆر شڵەژاوببوو فرمێسک لە چاوەکانی کۆ ببۆوە-.

ئیلیزا:- ئارامبە تێی چارەسەرم کردوە ئێستا زۆر باشە.

تێیھیۆنگ دەستەکانی جیمینی گرتبوو :- کەواتە بۆچی بەئاگا نیە؟!

ئیلیزا :- دەرزی ئارام کەرەوەم لێی داوە نیگەران مەبە.

تێیھیۆنگ سەری لەقاند و دانیشت دەستەکانی جیمینی خستبووە ناو دەستەکانی خۆی و لێی دەروانی بە چاوێکی پر فرمێسکەوە.

شوگا :- ئیلیزا ئێستا براکەشی لایە کەواتە دەتوانی بێیت؟

ئیلیزا :- بەڵام تا بەئاگا نەیەت لێرە نارۆم ببورە .

شوگا لە ناخەوە خەریبوو بتەقێتەوە قسەی بە جیمین دەوت بەڵام زەردەخەنەیەکی ناچاری کرد:- ئاساییە بەڵام چونە دەرەوەیەک قەرزاری - سەیری تێی کرد- بەھیوای سەلامەتی خواتان لەگەڵ - رۆشت-.

تێیھیۆنگ ، ئیلیزا :- خوات لەگەڵ.

تێیھیۆنگ :- ئەمە کێبوو؟

ئیلیزا :- دکتۆر شوگا .

تێیھیۆنگ یەکسەر دڵی تەنگ بوو ئەویش بەوەی دەزانی کە ئیلیزا چەن باسی شوگای دەکرد دەنگی نەکرد و بە روخسارێکی پر لە خەمەوە سەیری جیمینی دەکرد ھەردوکیان بێدەنگ بون تا جیمین ھێواش ھێواش بەئەگا دەھات دەستی جوڵاند تێیھیۆنگ خێرا سەیری کرد .

Two ways ( دوو رێگا )Место, где живут истории. Откройте их для себя