^ part 16 ^

74 14 12
                                    


<هەندێ جار هەستەکانمان راستی دەڵێن بەڵام ئێمە هەڵە هەڵدەبژێرین>

ڤین"م🐻✨

_____________________________

بەڵام بە دەنگی جیمین هاتەوە دنیای راستی
جیمین کە هێشتا چاوی لە چاوەکانی بڕیبوو وتی:- دڵم هی تاکە چرای ژیانمە کە هەست دەکەم لە تاریکترین شەودا دۆزیمەوە.

ئیلیزا بەو قسەیە کەمێک نیگەران بوو! بۆچی؟ چونکە هەستی کرد ئەو خاوەنی نییە دەی کچ هەر حەز دەکات خۆی پەسندترین بێت لەبەر ئەوە دەستەکانی جیمینی دوور خستەوە و وتی با بڕۆین.،

جیمین هەستی بەو نیگەرانییەی ئیلیزا کرد و لە راستیدا ئەو پێی دڵخۆش بوو چونکە ئەوە هیوایەکە بۆ جیمین کە ئیلیزا خۆشی بوێت.

جیمین پارەی جلەکانیدا و لەوێ رۆشتن لەسەر ڕێگەیان پیاوێکی پیر هەبوو کە دەستبەندی دەفرۆشت جیمین دەستی ئیلیزای گرت و ڕای گرت،.

جیمین:- با سەیرێکی بکەین.

ئیلیزا سەرێ بە مانای باشە جوڵاند و چوونە لای پیاوەکە، ئیتر جیمین و ئیلیزا سەیری دەستبەندەکانیان دەکرد و قسەیان دەربارەیان دەکرد، پیاوە پیرەکە لە جیمین نزیک بۆوە و بە گوێیدا چرپاندی.

پیاوە پیرەکە:- ئەگەر دەتەوێت دڵی خۆشەویستەکەت بە دەست بهێنیت داوای دەستبەندی دووانی ڕۆحی بکە و پێشکەشی بکە.

جیمین سەیری پیاوەکەی کرد و بزەی کرد بە ڕوویدا و بە پیاوەکەی وت،.

جیمین:- بیستوومە دەستبەندێکی بەناوبانگ لێرە هەیە بە ناوی دووانی ڕۆحی دەکرێت بیبینین؟

پیاوە پیرەکە:- بە دڵنیاییەوە ئەوە جوانترین و ناودارترین شتە لەم کات و سەردەمەدا.

ئیلیزا:- جیمین تۆ ئەوەت چۆن زانی ئایا پێشتر بینیوتە؟ ئەی بۆ کێت دەوێت؟

جیمین تەنها سەیری کرد و بزە جوانەکەی هێشتا لەسەر ڕووخساری بوو پیاوە پیرەکە دەستبەندەکانی دووانی ڕۆحی نیشاندان.

ئیلی:- واھ ئەوانە زۆر زۆر جوانن جیمینی تۆ لەو شتانەش دەزانی، ئاھ بەڕاستی حەز دەکەم دووانەی ڕۆحیم بدۆزمەوە و یەکێکی وەها لەدەست بکەین دوو بە دوو.

جیمین پرسیاری لە ئیلی کرد کە شتێکی بە دڵە لەوانە ئیلی وتی کە نایەوێت ئێستا هیچ شتێکی تر بکڕن.

بۆیە ئیلی کەمێک دورێکەوتەوە و ڕۆشت جیمینیش یەکێک لە دەستبەندی دووانی ڕۆحی هەڵبژارد و کڕی و چوو بە دوای ئیلیزایە تا نزیک ئێوارە لە بازار سوران و گەران ئێوارە گەرانەوە میوانخانەکە و بریاریاندا لە کەنار دەریا خواردنی ئێوارە بخۆن .،

ئیلیزا :- جیمین تۆ ماندو نیت ؟ئەمرۆ زۆر گەراویت.

جیمین :- نەخێر بە پێچەوانەوە زۆر باشم تاقی کردنەوەی شتی نوێ زۆر چێژ بەخشە لام.

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now