^ part 13 ^

58 21 107
                                    

< هەندێک هاورێ وەک بە ئەندازەی خێزانن ئەو نەبێ ژیانیش نیە وەک هاورۆحەکان >

ڤین"م🐻✨

_____________________________

بەیانی جیمین بە گروو تینێکەوە زوو لە خەو ھەڵسا و خواردنیشی ئامادە کرد بەرێکەوتە ژورەکەی تێیھیۆنگ تا بە ئاگای بێنێت جیمین زۆر بەپەرۆشە کە تێیھیۆنگ زوو دەست بەکار بکا بۆ گەشتەکە.،

جیمین بە نەرمی بانگی تێیھیۆنگ'ی کرد:- تێی تێ تێ - وەڵامی نەبوو- تێی من بچکۆلەکەی ھیۆنگ.

تێیھیۆنگ بە کزی چاوەکانی کردەوە:- چ چی ھیۆنگ چیدەڵێی واز بێنە بخەوم - لێفەکەی بەسەر خۆیدا ھێنا-.

جیمین :- تێ تێ خواردنم ئامادە کردوە دەی ھەڵسە بچکۆڵ.

تێیھیۆنگ :- یااا خۆ قسە لەگەڵ مناڵێکی ٥ ساڵان ناکەی .

جیمین :- ئەگەر ناتەوێ ئاوا قسەکەم ھەڵسە ورچی بچوک.

تێیھیۆنگ سەری لەژێر لێفەکە دەرھێنا :- دیسان وتت ورچی بچوک- دەستی جیمین'ی گرت و رایکێشایە ناو جێگاکەی دەستی کرد بە ختوکەدانی-.

جیمین :- ئاا ئــاھـ ھــ تێی ھھھھ تێی تکایە - جیمین خۆی زاڵ کرد و بە شەقێک لەسەر جێگاکە تێی ھەڵدایە خوارەوە-.

تێیھیۆنگ :- ئاھـ پشتم بۆوات کرد ھیۆنگ - گریانێکی ساختەی دروست کرد-.

جیمین ھەڵسا و جلەکانی رێک خستەوە:- ھێی دەست مەکە بە ئەکتەری خۆت بگۆرە و وەرە خواردن بخۆ ئەمرۆ کاری گرنگت ھەیە- رۆشتە خوارەوە-.

تێیھیۆنگ بیری دەکردەوە کاری گرنگی چی:- ئاااا من ئەمرۆ دەبێ گەشتەکە رێک بخەم واھـ بۆیە ئاوا خواردنی ئامادە کردوە و ھەڵم دەسێنێ  - ھاواری کرد- تۆ زۆۆر خراپی جیمینی -لەدوای چوە خوارەوە-.

جیمین :- تێی ئەمرۆ چیدەکەی؟؟

تێیھیۆنگ :- قسە لەگەڵ جین ھیۆنگ دەکەم.

جیمین :- بۆچی ئەو؟

تێیھیۆنگ :- تا یارمەتیم بدات نامجون ھیۆنگ رازی بکەین .

جیمین :- ئاھـ کارێکی باش دەکەی ، ئێ تێی ئەبێ ئیلیزا رازی بێت؟؟

تێیھیۆنگ :- بۆ رازی نابێ لەگەڵ جیمین'ێکی قۆز بچێتە گەشت.

جیمین :- نازانم ھەروەھا ئەو نەخۆشی ھەیە- نیگەران بوو-.

تێیھیۆنگ :- ھەموی چارە دەکەم تۆ نیگەران مەبە.

جیمین :- زۆر سوپاس براکەم تۆ باشترینی.

تێیھیۆنگ :- ئایش سوپاسی چی تەنھا نەگەرێیتەوە تا رازی نەکەی.

جیمین :- ئەگەر ئێمە چارەنوسی یەکتربین ئەمرۆش نەبێ رۆژێک دەبینە ھی یەکتر.

تێیھیۆنگ :- ھیوادارم وە من دەرۆم چیمی ئاگاداری خۆتبە خوات لەگەڵ.

Two ways ( دوو رێگا )Onde histórias criam vida. Descubra agora