^ part 3 ^

108 32 108
                                    

< دەنگت بۆ رۆحم وەک بایەکی فێنکە لە گەرمای ھاویندا >

" ڤین "
_____________________________


ئیلیزا دانەوی و خێرا چوە دەرەوە و رۆشتە ژوری خۆ گۆرین و جلەکانی گۆری کاتێ ھەر بۆڵە بۆڵی بوو کە چۆن بەرێوبەرەکەی خەریبوو بە چاوی بیخوا وە قێزی دەکردەوە کە بیری دەکردەوە بەرێوبەرەکەی بە جوانکیلە ناوی بردوە ، دوای ھەمو ئەمانە چوە سەر کارەکەی کە رێخستنی ئەو کەل و پەلانەبوو کە خەڵكی دوای خۆیان لە مارکێتەکە تێکیان دەدا وە یارمەتی ھەر کەسێکی دەدا کە شتێکی نەدۆزیباوە لەبەر گەورەی مارکێتەکە ، ئیلیزا بەباشی و دڵخۆشی کاری دەکرد ئەو لەگەڵ کارمەندەکان بواریان بۆ نەدەرەخسا تا قسەبکەن و یەک بناسن بەڵام باشبو کە ژەمی نیوەرۆ ھەبوو کە لەو کاتە ئیلیزا لەگەڵ کارمەندەکان یەکتریان ناسی ، رۆژەکەی بەم شێوەیە رۆشت تا کاتی تەواوبونی کاتی کارەکەی وە نامجون تێلی بۆ ئیلیزا کرد.،

کات ٧:٢٠ خولەک لە تێل

نامجون :- سڵاو ئیلی بچوک لە کار تەواو بوی بێم بە دواتدا؟

ئیلیزا :- نەخێر جون خۆت ماندوی خۆم دەگەرێمەوە.

نامجون :- دڵنیابە ناتخەمە سەر پشتم من سەیارەم پێیە.

ئیلیزا سوکە پێکەنینێکی کرد :- زۆر باشە کەواتە وەرە بە دوامدا تا دێیت من تەواو دەبم.

نامجون :- زۆر باشە خوات لەگەڵ.

دوای ماڵاوای لە نامجون ئیلیزا سورا بچێتەوە ناو کارەکەی بەڵام ترسا کە بەرێوبەرەکەی رێک لە پشتی بوو .،

جون جای :- ببورە ئەگەر تۆم ترساندبێ .

ئیلیزا :- نەخێر بەرێوبەر من نەترسام - بەڵام لە دڵی خۆیدا ھەزارەھا قسەی پێ دەوت کە ئاوا لەناکاو دەرکەوتوە-.

جون جای:- کارەکانت چۆن دەرۆن ئایا ئاسودەی ؟

ئیلیزا :- بێگومان کارەکەم زۆر گران نیە.
لە دڵی خۆیدا:- گەمژە ئەوە چ سەیر کردنێکە بەتۆچی ئەگەر بە دڵم نەبێ کار جێدێڵم-.

جون جای :- وە بریارم داوە موچەکەت زیاد بکەم بۆ ٥٠،٠٠٠ وەن.

ئیلیزا شۆک ببو بۆچی دەبێ موچەکەم زیاد بکە بە یەک رۆژ کار کردن ؟

ئیلیزا :- بەڵام بەرێزم من تەنھا ئەمرۆ دەستم پێ کردوە ھێشتا زۆر شتیش فێر نەبومە .

جون جای:- تۆ دڵخۆشبە کە موچەکەم زیا کردوی ئەم ئۆفەرە بۆ ھەموان نیە- چاوێکی لە داگرت و رۆشت -.

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now