^ part 10 ^

86 26 102
                                    

< زۆر جار گومانەکانت راستن زیاتر لێیان بکۆڵەوە پشتگوێیان مەخە >

ڤین"م🐻
_________________________


ھەریەک چو بەلای ماڵە بچکۆلانەکەی خۆیەوە تێیمین تا گەشتنەوە ھەر کێشەیان بوو لەسەر شەرمەزار کردنی یەکتری لای ئیلیزا بە دەم گاڵتەوە گەشتنەوە ماڵەوە ، ئیلیزا جیا لە ئەوان خستبویە سەر گۆرانیەکی ئارام و تەواوی کاتەکە زەردەخەنەی دەکرد بەو کاتە خۆشەی ھەیبوە لەگەڵ ئەو دوو سەرکێشە تا گەشتە ماڵەوە.،

ئیلیزا دەرگای کردەوە و ھاواری کرد:- ئۆۆۆپاااا من ھاتمەوە.

نامجون جوابی نەدایەوە ئیلیزا کە چوە ژورەوە بینی نامجون لە ھۆڵەکە بەدیار فلمەوە خەوی لێ کەوتبوو چوار دەوری ھەمو گەنمەشامی بوو وەک ئەوەی شەری پێ کردبێ ئیلیزا قاپەکانی ھەڵگرت و چوە چێشخانە ئەو خواردنەی ئیلیزا ئامادەی کردبو بۆی خواردبوی و لەوێ پیسیەکانی جێ ھێشتبوو ماڵەکەی بەسەر یەکا دابوو ، ئیلیزا  بەدەم بۆڵە بۆڵەوە دەستی کرد بە پاک کردنەوە لە چێشخانەوە بۆ ھۆڵەکە و ھەموی پاشان سەرچەفێکی بە نامجون'دادا و چو خەوت.

بەیانی...

ئیلیزا ھەستا بە دەنگی مۆبەکەی  چاوەکانی کوشی ھێشتا خەوی دەھات بەڵام ھەڵسا رۆتینی کرد و خۆی ئامادە کرد چوە خوارەوە بینی نامجون ھەڵساوە .،

نامجون سەری بەرز کردەوە :- ئیلی بچوک ھەڵساوە؟

ئیلیزا بەبێزاری:- نەخێر باپیرە ھێشتا خەوتوە.

نامجون :- ئای خوایە چەن بێزارکەری.

ئیلیزا :- ئۆھ ئۆۆپا چۆن دوێنێ شەو چێشخانەکە نەتەقیەوە!!؟

نامجون :- چی بۆ ئەبێ بتەقێتەوە!؟

ئیلیزا :- ئاخر تۆ گەنمەشامیت ئامادە کردبوو وە خواردنت گەرم کردبۆوە.

نامجون :- ئایش ئیلی بەو بەیانیە چۆن تاقەتی گاڵتەت ھەیە؟

ئیلیزا :- گاڵتەناکەم سوپاس بۆ خوا سەلامەتی .

نامجون :- بچوکی ناشرین واز لەوە بێنە، دوێنێ شەو چۆنبوو چیتان کرد لەگەڵ جیمین .

ئیلیزا :- زۆر خۆشبوو ئەوان ھەمو کاتەکە یەکیان شەرمەزار دەکرد منیش بەس پێکەنینم بۆ دەمایەوە.

نامجون :- ئەوان؟!

ئیلیزا :- بەڵێ تێیھیۆنگ'یش ھاتبوو.

نامجون :- ئەھـ باشی کردوە دڵخۆشم توانیویانە دڵخۆشت بکەن.

ئیلیزا :- سوووپاس ئۆپا.

Two ways ( دوو رێگا )Onde histórias criam vida. Descubra agora