^ part 32 ^

31 9 80
                                    



< لەوەیە کەسێ بڵێت خۆشمدەوێی بەڵام لە مانادا بەتاڵ بێت بەڵام دڵنیابە من تەنھا بڵێم سڵاو پرە لە خۆشەویستی >

ڤین"م🐻✨



________________________


نامجون ئیلیزای لەگەڵ بردەوە ماڵەکەی خۆی ئیلیزا رۆشتە ئەو ژورەی پێشتر لێی دەمایەوە و گەرماوی کرد و خۆی گۆری نامجون گەرماوی کردبوو پاڵکەوتبوو کە ئیلیزا سەری لە دەرگاکە ھێنایە ژورەوە.،

ئیلیزا :- ئۆپا ئەتوانم لەلات بخەوم؟

نامجون :- بێگومان بچکۆلانە وەرە.

ئیلیزا رۆشت خۆی خزاندە باوشی کە لە بچوکیەوە ئەمە شوێنی بووە لە برا زیاتر ئاگاداری بووە گوێی بۆ گرتووە و کێشەکانی چارە کردووە.

ئیلیزا :- ئۆپا؟

نامجون :- گیان .

ئیلیزا :- ئەگەر بزانی دوو کەس خۆشیان دەوێی چی دەکەی؟

نامجون :- ھەڵیدەسەنگێنم کامەیان باشتربێت ئەویان ھەڵدەبژێرم .

ئیلیزا :- ئەی ئەوەیتر.

نامجون :- بێگومان دەکشێتەوە کە بزانێ کەسێکت بە دڵە.

ئیلیزا :- ئھم - ھەردوکیان چاوەکانیان داخست و خەوتن-.

نامجون پێشنیاری ھەڵسەنگاندنی دایە ئیلیزا ،
ئیلیزا تۆ دوو رێگات لەبەر دەمە یەکیان شوگا یەکیان جیمین کام رێگا دەگریتە بەر کام رێگا بە باشتر دەزانی چۆن ھەڵیدەسەنگێنی ھیوادارم بریارێکی باش بدەی ھیوادارم رێگا راستەکە بگریت ، لەوانەشە رێگا ھەڵەکە بگرێت کێ دەزانێ؟

بەیانی نامجون ھەڵسا و خوانی ئامادە کرد پاشان ئیلیزای ھەڵساند و بەیەکەوە خواردنی بەیانیان خوارد .،

نامجون :- دەی ئەتگەیەنمە ماڵەوە خۆت ئامادە بکە و برۆین.

ئیلیزا :- ئۆپا ئەتوانم دوو رۆژ مۆڵەت وەرگرم؟

نامجون :- بۆچی ؟ نەخۆشی؟- دەستی لە نێوچەوانی دەدا -.

ئیلیزا :- تەنھا ماندوم ئۆپا.

نامجون :- باشە کەواتە ئەتگەرێنمەوە.

نامجون ئیلیزای گەیاندەوە ماڵ و ئیلیزا ھەر خەریکی بیر کردنەوەبوو کامیان ھەڵبژێرێت ؟ کێ بۆ ئەو باشترە؟ ئیلیزا شەو و رۆژی لەسەر یەک دانابوو گیری خواردبوو بە دەست بیر کردنەوە لەو بابەتە .

دوو رۆژ رۆیشت بەیانی دەبوو بچێتە نەخۆشخانە لە کۆتایدا ئیلیزا بریاری خۆیداوە داوای لێبوردنی لە یەکیان کردوو و یەکیانی ھەڵبژارد ئەویش «شوگا» بەڵێ شوگای ھەڵبژارد چونکە ئەو دانی پێدانا کە خۆشی دەوێت ئەو دەست پێشخەربوو ، بەڵام تا ئێستا جیمین نەیووتووە خۆشمدەوێی کەواتە تەنھا بەوەی گوێی لە شتەکانبوو ھەموو شتێک ناگۆرێ بۆیە رێگاکەی ئیلیزا کەوتە سەر رێگاکەی شوگا بەڵام لە خەمی جیمینیش بوو لەبەر ئەوەی نەخۆشە.

Two ways ( دوو رێگا )Où les histoires vivent. Découvrez maintenant