< ئەمەوێت دەست بخەمە قژت و پر بە سیەکانم بۆنت بکەم سەیری روخسارت بکەم و شێوەت لەسەر رۆحم بکێشم >ڤین"م
________________________
دوای تەواو بونی ئاھەنگ و کۆ کردنەوەی ماڵەکە نامجون و ئیلیزا بە ماندویی لەسەر قەنەفەکانی ھۆڵەکە پاڵكەوتبون ئیلیزا ھێشتا ناوەکەی بە دەستەوەبو بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە سەیری دەکرد .،
نامجون :- منداڵ بێزار نەبوی ئەوەندە سەیری ئەو ناوە بکەی- بە گاڵتە جاری وتی-.
ئیلیزا بە دڵخۆشیەوە:- نەخێر پیرە پیاو بێزار نەبوم.
نامجون :- ئایش نەدەبو ئەوەت پێ بدەم ئەترسم لە خۆشیا توشی نۆرەی دڵ ببیت.
ئیلیزا سەیری نامجونی کرد:- ئۆپا ئەوە جوانترین دیاری ژیانم بوە سوپاسس.
نامجون:- ھھھ بچکۆل سوپاسی ناوێت ئەوە لە زیرەکی و ھەوڵی خۆتبوو ، ئیلی ماندوی؟
ئیلیزا :- ئاھـ بێگومان ئۆپا .
نامجون :- کەواتە بەیانی ناچینە نەخۆشخانە.
ئیلیزا بەخێرای ھەڵسایەوە:- چی چی نەخێر بەیانی یەکەم رۆژمە وەک پەرستار من ماندو نیم بخەوم باش دەبم .
نامجون سکی گرتبو لەبەر پێکەنین بە پەشۆکاوی ئیلیزا :- ھھ ئاھـ مردم باشە بـ بـ بۆوا پەشۆکای - لەبەر پێکەنین بە پچر پچر قسەی دەکرد-.
ئیلیزا بە مۆنی سەیری کرد:- بێزارکەر با بخەوین .
نامجون :- تکایە ئیلی دوبارە وەک یەکەم رۆژی کار کردنت دوو سێ کاتژمێر پێش کار ھەڵم مەسێنە- بە گوناحی وتی-.
ئیلیزا :- باشە بێزارکەر شەو شاد.
نامجون :- شەوشاد بچکۆل دوبارە رۆژی لە دایک بونت پیرۆز- ھاواری بۆ کرد-.
ئیلیزا :- سووپاس- ھاواری کرد و دەرگای ژورەکەی داخست-.
بەیانی دوبارە ئیلیزا لە پەرۆشیا کاتژمێر ٥:٠٠ ھەڵسابوو رۆتینی بەیانی کرد و خواردنی ئامادە کرد تا بوە کاتژمێر ٦:٠٠ ئینجا چوە گیانی نامجون .،
ئیلیزا خێرا دەرگای کردەوە و ھاواری کرد:- ئۆۆۆپاا ھەڵسا کاتژمێر بوە بە ٨:٠٠ دوا دەکەوین .
نامجون کە گوێی لە کات بوو خێرا ھەڵسا چو دەم و چاوی شوشت بە پەشۆکاوی دەھات و دەچوو نەیدەزانی چیبکا بەڵام خۆی مۆن کردەوە کە گوێی لە پێکەنینی ئیلیزا بوو.
ئیلیزا :- ئاوا سێرم مەکە سەیرکە درەنگە- خێرا رۆشت-.
نامجون بە بێزاری خۆی گۆری و چوە خوارەوە.،
STAI LEGGENDO
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...