Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟ~3~

1K 109 9
                                    

Jungkook's pov

سوێند دەخۆم ئەو کچە بە دەستەکانی من پارچه پارچە ئەکرێت دەیبینی خاتوو دائیون ئەبێت وابکەم خۆزگە بە مردن بخوازیت بە ڕقەوە ئەو سەهۆڵەی خزمەتکارەکە بۆی هێنام لەسەر چاوم دانا

؟؟؟:جونگکووک تۆ لێرەیت؟

ئاوڕم دایەوە خۆشەویسترین هاوڕێم بینی تایهیۆنگ بەڵام بۆچی کۆمەڵەکەمی لێ نییە

:ئەوانی تر لە کوێن تایهیۆنگ؟

تایهیۆنگ:ئەوان چوونە دەرەوە ئای خوایە پێم بڵێ کەی هاتیتەوە زۆر بیرم ئەکردی برا

وتی و باوەشێکی برایانەی پێدام

تایهیۆنگ:چی دەربارەی ئەوە چاوت چییەتی؟

:هەر مەپرسە لەگەڵ یەکێکی شێت تێکەوتوم بەڵام تای سوێند بە خوا ئەو ئەکوژم

تایهیۆنگ:ئارامبە کوڕە ئارامبە سەرەتا بە هێمنی دانیشە و بۆ منی باس بکە

:باشە...................

هەموو شتێکم بۆ تایهیۆنگ باس کرد

تایهیۆنگ:هەرچیەک بێت جونگکووک ئەو کچە و دوو ساڵ لە تۆ مناڵترە دەبێت وازی لێبێنیت پێش ئەوەی تووشی شتێک بیت و باوکیشتان هەمان کاریان هەیە بگرە لەوانەیە هاوڕێش بن

:بەمن چی هەرشتێک دەبێت من تەنها تۆڵە دەکەمەوە هەر شتێ ڕووبدات سەیری چاوم بکە چی لێهاتووە سەڕەڕای ئەوەش گازی بەچاوما کرد

تایهیۆنگ‌:سەیرکە سبەی ئێمەش یەینەوە بۆ قوتابخانە دڵنیابە ئەوە چارەسەر ئەکەین

:باشە پرسیارێ؟

تایهیۆنگ:هم بڵێ

:باشە چۆن دوو ساڵ خۆتان هێشتەوە لەو قوناغە کە من لێرە نەبووم هەم هەمووشتان؟

تایهیۆنگ:لەڕاستیا ئەوە چیرۆکێکی زۆر سەیری هەیە

:باشە دەتوانم گوێبیستی ئەو چیرۆکە سەیرە بم؟

تایهیۆنگ:بێگومان

Flash back

Taehyung's pov

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نزیکەی دوو مانگە ئێمە گروپەکەمان لە یەکێکی کەمە جونگکووک بەڵێ ئەو ئەو ڕۆیشت دوای ئەوەی سێلینای هاوڕێی مرد ئەو زۆر هیلاک و ماندوو بوو بەهۆی ئەو ڕووداوەوە واتا هێلاکی ڕۆح بۆیە پێویستی بە گەشتێکی درێژ هەبوو کە بتوانێت خۆی بەدوور بگرێت لە هەموو یادگاریەکانی سێلینای چونکە ئەو کچە و جونگکووک بەتەواوی خوشک و برا بوون بە جۆرێک هەموو شتێکیان لەگەڵ یەکا بوو یەکێکیان خەمی بخواردایه ئەوی تریش ئەیخوارد یەکێکیان دڵخۆش بوایه ئەوی تریش دڵخۆش ئەبوو ئەو کچە لەناو گروپەکەمان شوێنێکی تایبەتی هەبوو ئێمە گروپێکی زۆر دڵخۆش بووین پێش ئەوەی سێلینا بمرێت بەڵام دوای ئەوەی سێلینا مرد ئێمە زۆر خەفەتمان خوارد و بەتەواوی لێک ترازاین بەتایبەتی جونگکووک چونکە ئەو وەک خوشکی بوو بۆیە جونگکووک بڕیاری دا بچێت بۆ لەندەن و ووتی ناگەڕێمەوە تا ئەو کاتەی سێلینا لەبیر ئەکەم ئێمەش شەو و ڕۆژ چاوەڕێ بووین جونگکووک بگەڕێتەوە بەڵام ئەو نەگەڕایەوە و پێی ووتین لەوێ دەست ئەکات بە خوێندن و ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆیە ئێمە بێ هیوا بووین لە گەڕانەوەی و هەموومان هەوڵی ئەوەمان دەدا بمێنینەوە لە قۆناغەی کە لێین واتا پۆلی دەی ئامادەیی چونکە ئەزانین کە خوێندنی ئەوێ بە کەڵکی کۆریا نایەت و جونگکووک ئەبێت لە بەڵام لە بەختی خراپمان هەموومان دەرچووین لە ئاخیری ساڵ نەمانئەزانی چیبکەین زۆر سەرلێشێواو بووین بەڵام لە کۆتاییا مێشکە پوچەکەی جیمین بۆ یەکەمین جار کاری کرد و ووتی کە بە مامە جیۆن ئەڵێین دەرەجەکانمان دابەزێنێت و ئێمە بکەوێنێت تاوەکو جونگکووک ئەگەڕێتەوە بەڵام مامە جیۆن وەکو هەمیشە داواکەمانی ڕەتکردەوە بەڵام ئێمە نەوەستاین

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now